كوردى

روونكردنەوەیەك لەبارەی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە پەرلەمانی عێراقەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هەواڵی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقی لەلایەن پەرلەمانەوە رەت كردەوە و رایگەیاند ئەو دەنگۆیە راست نیە.

عەبدولهادی سەعداوی پەرلەمانتاری عێراق ئەو دەنگۆیەی رەت كردەوە كە ئەمڕۆ لە میدیاكانی عێراقدا بڵاو كرابووەوە، گوایە پەرلەمان كار لەسەر كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران دەكات بۆ ساڵی نوێ.

سەعداوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە داوە كە چەند میدیایەك هەواڵی هەوڵی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانیان لەلایەن پەرلەمانی نوێی عێراقەوە بڵاو كردووەتەوە، لە كاتێكدا لە راستیدا هیچ هەوڵێكی لەم جۆرە لە پەرلەمانی عێراقدا نیە.

هەروەها دووپاتی كردەوە كە هەر هەوڵێكی لەم جۆرە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراقەوە تەنها پلە تایبەتەكان دەگرێتەوە، هیچ پەیوەندییەكی بەمووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت نابێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەشی بەوەدا كە ئەم هەوڵەی كەمكردنەوەی مووچەی پلە تایبەتەكان بۆ پەیداكردنی پشتیوانیی دارایی و بودجەیە بۆ بوارەكانی وەبەرهێنان لە عێراقدا.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك