كوردى

بیرەوەرییەکانی بیرمەند و نووسەری نێودار پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

زۆر كەس لەنێو كورددا هەوڵیانداوە و كاریان كردووە لەپێناو داڕشتنەوەی هەستی كوردی لەچوارچێوەی نووسیندا، بەڵام كاری مامۆستا جەمال نەبەز بەتەواوی پێگەیشتوو بوو، تەوەری سەرەكی كاركردنی ساڵانێكی زۆری بوو كە سەرەتاكەی لە كۆتایی ساڵانی پەنجاكاندا لە كاژیكنامەوە دەستیپێكرد . كورد بۆ دۆزینەوەی سەرەتاكانی دەركەوتنی بیری نەتەوەیی دەگەڕایەوە بۆ دەقەكانی ئەحمەدی خانی، بەڵام زۆرجار ئەوە لەلایەن زۆر لە لێكۆڵینڤانەكانەوە بە هەستێكی شاعیرانە لێكدەدرایەوە. مامۆستا جەمال نەبەز بە چەند كتێبێكی زانستانەی درێژكراوەی یەكتر، بیری نەتەوەیی كوردی لەچوارچێوەیەكی دیاردا داڕشتەوە و خستوویەتییە بەردەستی خوێندەوارانی نەتەوەكەی.

ئەمانە بەشێکن لە نووسراوێکی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز کە رۆژی 8-12-2018 لە تەمەنی 85 ساڵیدا ، بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەكی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا كۆچی دواییكرد.

پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز یەکێک بوو لەو کەسانەی کە دەستێکی باڵای هەبووە لە زمان و ئەدەبی کوردی و بیرمەندێكی نەتەوەیی بوو. لە ساڵانی رابردوو چەند وتارێكی لە هەفتەنامەی (رووداو) دا بڵاوبووەتەوە. هەروەها بە (ستایلنامەی رووداو) دا چووتەوە ، لەڕووی رێنووس و رێزمانییەوە.

سێ پاشكۆی تایبەت بە سێ بیرەوەری گرنگی لە رۆژنامەی (رووداو)دا لە 19-11-2009 و 29-3-2010 و 7-6-2010 بڵاوبوونەتەوە ، كە تێیدا زۆر رووداو رووندەكاتەوە لە مێژووی هاوچەرخی كورددا.

کلیک بکە لەسەر ئەو لینکانەی خوارەوە بۆ خوێندنەوەی سێ بیرەوەری گرنگی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز، لە پاشکۆی هەفتەنامەی رووداو

-بەشی کوردی زانستگەی بەغدا لە 1959 چۆن دامەزرا؟

-پرۆگرامی کوردیی رادیۆی قاهیرە لە هاوینی 1957دا چۆن دامەزرا؟

-چەند دەمژمێرێک لەگەڵ ئیمامی کۆچکردووی شیعەکانی جیهان ئایەتوڵڵاهولعوزما سەید موحسینی حەکیم لە پایزی 1959 دا لە نەجەف

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك