كوردى

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتبار دەستگیردەکات کە پێشتر لەلایەن دادگاوە داوا کراون.

 

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ” لەبەردەوامیی ھەڵمەت و چالاکییەکانی بەش و بنکەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی لەلایەن دادگاوە داواکراون و راستەوخۆ لەلایەن بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە سەرپەرشی دەکرێت، ئەمڕۆ بنکەی پۆلیس بازیان سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد”.

 

ئاماژەی بەوەکرد، ھەرسێ تۆمەتبارەکە بەپێی مادەکانی (٤٤٣، ٤٥٦، ٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و پێشتر لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون.

 

گوتیشی: “ئێستا لەلایەن بنکەی پۆلیسی بازیان پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەبریاری دادوەر بەند کراون”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك