كوردى

بەفر هاتووچۆی لەنێوان جۆڵەمێرگ و شرناخ پەکخستووە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-جۆڵەمێرگ 

تیمەکانی پاککردنەوەی رێگەوبان توانیان رێگای سەرەکی نێوان جۆڵەمێرگ-شرناخ بکەنەوە کە بە هۆی هەرەسی بەفرەوە گیرابوو.

ماوەی سێ رۆژە بەشێوەیەکی بەردەوام بەفر لە جۆڵەمێرگی باکووری کوردستان دەبارێت و تاوەکو ئێستا نزیکەی یەک مەتر بەفر باریوە، بەهۆی هەرەسی بەفرەوە رێگەی هاتووچۆی نێوان هەردوو پارێزگای جۆڵەمێرگ و شرناخ گیرابوو. بەهۆی داخستنی رێگاکەش، ئۆتۆمبێلەکان ناچاربوون لە نزیک گوندەکانی دەورووبەر، لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە.

تیمەکانی پاککردنەوەی رێگەوبان دوای سێ کاژێر لە کارکردنی بەردەوام، توانیان تەنیا یەک سایدی رێگەکە خاوێن بکەنەوە و رێگەی هاتووچۆ کرایەوە. کارکردن بۆ کردنەوەی تەواوی هەردوو سایدی رێگاکە بەردەوامە. 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك