كوردى

سەركردەیەكی هەدەپە لە ڕووداوی شەمەندەفەرەكەی توركیا گیانی لەدەست دا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

یەکێک لە قوربانییەکانی ڕووداوی ئەمڕۆی شەمەندەفەرەکەی ئەنقەرە، سەركردەیەكی هەدەپەی باكووری كوردستانە، كە پێشتر کاندیدی ھەدەپە بووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا.

یوسف یەتیم كاندیدی دەرنەچووی هەدەپە لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی توركیا، یەكێكە لەو 9 كەسانەی لە رووداوەكەی ئەمڕۆی بەریەكەوتنی شەمەندەفەرەكەی ئەنقەرە گیانیان لەدەست داوە.

یوسف یەتیم لەدایكبووی ساڵی 1965ی شاری ئورفای باكووری كوردستان بوو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنقەرە شەمەندەفەری خێرای گەشتی نێوان ئەنقەرە-قۆنیا لە میانی چوونە ناوەوە بۆ نێو وێستگەی مارشاندیز، خۆی بەشەمەندەفەرێکی تردا کێشا، کە لەسەر هێڵە ئاسنینەکە بوو.

لە ئەنجامی پێکداکێشانی شەمەندەفەرە خێراکە بەشەمەندەفەرەكەی تر، کە چاودێری هێڵە ئاسنینەکان دەکات، نۆ کەس گیانیان لەدەست دا، سێ كەسیان کارمەندی میکانیکی شەمەندەفەرەكان بوون، هەروەها 47 هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك