كوردى

دوو فڕۆکە دەوروبەری کەمپی مەخمووری کوردانی باکووریان بۆردومان کرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

کەمێک پێش ئێستا لەلایەن دوو فڕۆکەوە دەورووبەری کەمپی مەخمووری ئاوارە کوردەکانی باکووری کوردستان بۆردومان کرا.

 

ڕزگار محەمەد قایمقامی مەخموور بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “کەمێک پێش ئێستا زانیارییمان بەدەست گەیشت کە دەوروبەری کەمپی مەخموور بۆردومان کراوە و پەیوەندیم بە ئەنجوومەنی کەمپەکە کرد و ڕایانگەیاند کە لەلایەن دوو فڕۆکەوە دەورووبەری کەمپەکە بۆردومان کراوە و ئێمەش ئامادەیی خۆمان بۆ هاوکاریکردنیان لەڕووی مرۆییەوە دەربڕی”.

 

قایمقامی مەخموور ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە تاوەکو ئاستی زیانەکانی ئەو بۆردومانە نازانرێت و هیچ زانیارییەکیشمان سەبارەت بە ئەوەی ئاخۆ ئەو فڕۆکانە هی چ وڵاتێکن نییە.

 

كەمپی مەخموور نزیکەی 60 كلیۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێر دوورە و كوردانی ئاوارەی باكووری كوردستانی تێدا نیشتەجێكراون و لەلایەن ئەنجوومەنێکەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)ن و بەپێی زانیارییەکان ئێستا دوو هەزار و 700 خێزانی ئاوارە، 12 هەزار و 500 کەس لە کەمپەکەدا دەژین.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك