كوردى

نادیە موراد: رۆژی هەینی رێگەی سحێلا دەکرێتەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر

نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2018 گوتی، بەمەبەستی گێڕانی ئاهەنگی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ لە رێگەی سحێلاوە دەچێتە شنگال و بەو هەنگاوەش رێگاکە دەکرێتەوە و ئەوەشی بە ئەنجامی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان ناوبرد.

نادیە موراد، کچەکوردی ئێزدی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی 2018 رایگەیاند: “سوپاسی حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین، کە لەبارەی ئێزدییەکانەوە لەگەڵ ئەوان گفتوگۆمانکرد و رۆژی هەینی 14-12-2018 بەرێگای سحێلاوە دەچینەوە شنگال و رێگاکە بەڕووماندا دەکرێتەوە. ئەوە باشترین هەنگاو بوو لەدوای کۆبوونەوەمان و گفتوگۆکان لەگەڵ هەردوو لایەندا (هەرێمی کوردستان و عێراق) ئەو ئەنجامەی لێکەوتووەتەوە.”

نادیە موراد گوتیشی: “بەو هۆیەوە لە شنگال ئاهەنگی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ و جەژن و عەرەفاتی خۆمان دەگێڕین. بە سەرکەوتنی خۆمان پەیامی ئاشتیمان دەگەیێنینە جیهان. بە خێر و سەلامەتی لە شنگال بەیەک شاد دەبینەوە.”

هەروەها شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری عێراقیش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “رێگەی سحێلا کە هاتووچۆی دهۆک و شنگال و رەبیعە و چەند شوێنێکی دیکەی بەسەرەوەیە، لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق رێککەوتن لەسەر کردنەوەی کراوە و بەچوونی نادیە مورادیش بەشێوەیەکی فەرمی دەکرێتەوە.”

شێروان دووبەردانی گوتیشی، هەریەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان ئامادەی کردنەوەی رێگەکە دەبن.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك