كوردى

بەفر رێگەی نێوان دوو شاری كوردستانی گرت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگەی سەرەكی نێوان هەردوو شاری هەكاری و شرناخ لە باكووری كوردستان گیرا و تیمەکانی پاککردنەوەی رێگەوبان دەستیان بەكردنەوەی سایدێكی ڕێگەكە كردووە.

تیمەکانی پاکردنەوەی رێگەوبان توانیویانە یەک سایدی رێگەی هەکاری-شرناخ بکەنەوە کە بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیرابوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی داخستنی رێگەکە، ئۆتۆمبێلەکان ناچار بوون لە نزیک گوندەکانی دەوروبەر لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە.

ئاژانسی هەواڵی “ئەنادۆڵو”ی توركی بڵاوی كردەوە كە تیمەکانی پاکردنەوەی رێگەوبان دوای سێ کاتژمێر، توانیان یەک سایدی رێگەکە خاوێن بکەنەوە و رێگەی هاتوچۆ کرایەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك