كوردى

ده‌رگایه‌كی به‌نداوی ئامه‌د به‌هۆی پڕبوونی ئاو شكا

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-ئامه‌د

یەکێک لە دەرگاکانی بەنداوی کرال کزی لە شارۆچکەی گێل له‌ ئامه‌دی باكووری كوردستان به‌هۆی بارینی بارانێكی به‌خووڕ دوای پڕبوونی شكا.

تیمەکانی ئافاد و جەندرمەی ناوچەکە به‌هاوكاری تیمه‌ جیاوازه‌كانی فریاگوزاری دەستیان بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە ناوچە ئاوەدانەکانی نزیک رووباری دیجلە کردووە. تیمه‌كانی ئافاد داوای‌ چۆڵكردنی به‌په‌له‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌لمان، یاتر، كایا، باڵه‌بان، ئاكاڵان، ته‌په‌جیك لە شارۆچکەی گێل دەکەن‌. 

له‌مباره‌یه‌وه‌ پارێزگاری ئامه‌د راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و شكانی یه‌كێك له‌ ده‌رگاكانی به‌نداوی کرال کزی پشتڕاستكرده‌وە و جه‌ختیكرده‌وه‌، ده‌رگاكه‌ له‌ كاژێر 18:30 خوله‌ك شكا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زار و 600 مه‌تر سێجا ئاو له‌ هه‌ر چركه‌یه‌كدا ده‌ڕژێته‌ نێو دیجله‌ و ئەوەش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ دروستده‌كات بۆ دروستبوونی لافاو، چونكه‌ نزیكه‌ی چوار مه‌تر ئاو له‌ئاستی رووباری دیجله‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار كاژێردا هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ دروستده‌كات. پارێزگاری ئامه‌د داوای لە ‌هاونیشتمانیان کرد ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن. 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك