كوردى

سبەی ڕێگەی سحێلا – شنگال دەكرێتەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بڕیارە سبەی هەینی ڕێگەی سحێلا – شنگال بكرێتەوە، چاوەڕوانیش دەكرێ لە هەمان ڕۆژدا نادیە موراد كچە كوردی ئێزیدیی قوربانی دەستی داعش و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەو ڕێگەیەدا بگەڕێتەوە شنگال.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگەدار، سبەی هەینی ڕێگەی دهۆك – شنگال كە بەڕێگەی سحێلا – شنگاڵ دەناسرێ دەكرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017ی تاقمێكی یەكێتیەوە، حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و تاقمی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر لەشكركێشیان كردە سەر ناوچەكە و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە داستانێكی قارەمانانەدا توانیان لە سحێلا لەشكركێشیەكە تێكبشكێنن.

ئەمڕۆ نادیە موراد سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن گەورە بەرپرسانی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێ كرا، بڕیارە ئەمشەویش محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بگاتە هەولێر، سەرچاوەیەكی هەواڵ باسی لە سەردانی حەلبوسی بۆ پارێزگای دهۆك و شنگال كردووە، بۆیە چاوەڕوانكراوە محەمەد حەلبوسی لەگەڵ نادیە موراد سەردانی شنگال بكەن.

نادیە موراد لە نزیكەوە سەردانی شارە وێرانكراوەكەی شنگال دەكات و لەوێوە چاوەڕوان دەكرێ لە ڕێوڕەسمێكدا بانگەواز بۆ فریاكەوتنی شارەكە و ئاوەدانكردنەوەی بكات، دوای ئەوەی لە دوای 2014وە لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش وێران كرا و دواتریش لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبیەوە لە پارەوە داگیر كرا.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك