كوردى

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیارێک سەبارەت بە بەناوکردنی ئۆتۆمۆبێل دەردەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

له‌ نوێترین بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، عه‌ره‌به‌كانى دانیشتووى شاره‌كانى عێراق ده‌توانن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستان ئۆتۆمۆبیل به‌ناوى خۆیانه‌وه‌ بكه‌ن.

 

فازڵ حاجی حەسەن، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتووچۆی هه‌ولێر به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: “به‌پێى نوێترین بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و هاووڵاتییە عه‌ره‌بانه‌ى كه‌ دانیشتووی هه‌رێمى كوردستانن یان شاره‌كانی عێراقن ده‌توانن له‌ هه‌رێمی كوردستان ئۆتۆمۆبێل به‌ناوی خۆیانه‌وه‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نووسراوى بڕیاره‌كه‌ ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ كراوه‌”.

 

گوتیشی: “بڕى ئه‌و ڕسوماته‌ى له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌دا لێیان وه‌رده‌گیردرێت هه‌مان ئه‌و بڕه‌یه‌ كه‌ له‌ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گیردرێت”.

 

ڕوونیشیکردەوە کە هه‌ر كه‌سێكى عه‌ره‌ب بیه‌وێت ئه‌و كاره‌ى بۆ بكرێت ده‌بێت پشتگیرى ئاسایشی ئه‌و پارێزگایه‌ی هه‌رێمى كوردستان بهێنێت كه‌ ده‌یەوێت تابلۆی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ى به‌ناوی خۆیه‌وه‌ بكات.

 

فازڵ حاجى ئاشكراشى كرد كه‌ ئه‌و جۆره‌ تابلۆیانه‌ى به‌و كه‌سه‌ عه‌ره‌بانه‌ ده‌درێت ژماره‌ى (555)یان له‌ سه‌ره‌تاى ژماره‌كه‌ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ بازگه‌كان بزانرێت كه‌ ئه‌و شۆفێرانه‌ عه‌ره‌بن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك