كوردى

چارەنووسی 180 ملیار دیناری تەرخانکراو بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ دیار نییە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر 

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، هەرچەندە پرسی ئەو 180 ملیار دینارەی حكومەتی عێراق بۆ ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای نەینەوا تەرخانیكردووە لە خشتەی كارنامەی دانیشتنی چوارشەممەی رابردووی ئەنجوومەنی پارێزگا نەبوو، بەڵام داواكرا لەخشتەی كارنامە دابندرێت و بودجەش بۆ لایەنی جێیەجێكار كە پارێزگارە پەسندبكرێت.

سەیدۆ چەتۆ، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “لەكۆی 180 ملیار دینار، 15 ملیار بۆ هەڵگرتنەوەی داروپەردووی بەری راستی موسڵ خەرجكراوە. پێشتریش پارێزگار دەیگوت نزیكەی 54 ملیار خەرجكراوە و تاوەكو ئێستاش هیچ بڕە پارەیەكم لە بەغدا وەرنەگرتووە. دیاریش نییە پارەكە وەرگیراوە یان نا، بۆیە بەنووسراو داوامان لێكردووە روونكردنەوە بدات ئاخۆ ئەو 180 ملیارەی وەرگرتووە یان نا و ئەگەریش وەریگرتووە چۆن خەرجیكردووە”.

سەبارەت بە لایەنی بەرپرسیار لە بەهەدەردانی پارەی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای نەینەوا، سەیدۆ چەتۆ گوتی “لە پارێزگاری نەینەوا، سندووقی ئاوەدانكردنەوەی نەینەوا، موستەفا هیتی، سەرۆكی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی عێراق، موزاحیم خەیات، سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوەی نەینەوا دەپرسین، قەرزەكانی وڵاتە كۆمەكبەخشەكان، پارەی كۆنگرەی كوەیت و، پارەی بودجەی 2018 چیان بەسەرهات. وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا، بە نوسراو داوای روونكردنەوەم كردووە کە ئاخۆ چەند پارە هاتووە و چۆنیش خەرجكراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا وەڵامیان نەداومەتەوە”. 

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا گوتیشی “حكومەتی عێراق لیكۆڵینەوە لەو پرسە دەكات و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەكی بەسەرۆكایەتی ئوسامە نوجێفی پێكهێناوە كە 60 ئەندام لەخۆدەگرێت”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك