كوردى

ده‌میرتاش له‌ یه‌كه‌م رۆژی دادگاییكردنیدا به‌زمانی كوردی گوتاریدا

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-ئه‌نقه‌ره‌ 

رۆژی پێنجشەممە 13-12-2018 له‌ یه‌كه‌م رۆژی پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌ سێ رۆژییه‌كه‌یدا سەلاحه‌دین ده‌میرتاش به‌زمانی كوردی گوتاریدا. 

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌، به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی دادگاییكردنی، به‌زمانی كوردی گوتاریدا و رایگه‌یاند “نزیكه‌ی 100 ساڵه‌ گوشارێكی زۆر قورس خراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی. من و ملیۆنان رۆڵه‌ی كورد له‌به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی به‌بێگانه‌كردنی زمانی كوردییه‌وه‌ گه‌وره‌بووین”. 

ده‌میرتاش زیاتر گوتی “تاوه‌كو ئێستاش زمانی كوردی له‌ توركیا قه‌ده‌خه‌یه‌، به‌فه‌رمی دان به‌زمانی كوردی نه‌نراوه‌، بێ ویژدانانه‌ ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت سیاسه‌تی نكۆڵیكردن و پاكتاوی نه‌ژادی له‌به‌رامبه‌ر كورد جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. ئه‌م گوشاره‌ قڕكردنی كولتووری كوردییه‌. ئه‌گه‌ر بێت و درێژه‌ به‌خه‌باتی هاوبه‌ش بده‌ین له‌ هه‌موو كاتێك و له‌ هه‌موو شوێنێك، رێگر ده‌بین له‌ قڕكردنی كولتوورمان”.

هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، زمانی كوردی له‌ نێو په‌رله‌مانی توركیادا به‌زمانی نه‌ناسراو ده‌ناسرێت و گوتیشی “له‌كاتی دامه‌زراندنی یه‌كه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له‌ ساڵی 1920 له‌ ره‌شنووسه‌ تۆماركراوه‌كاندا ناوی نوێنه‌رانی كوردستان هاتووه‌، به‌زمانی كوردی و جلوبه‌رگی كوردییه‌وه‌ به‌شداربوون له‌م ئه‌نجوومه‌نه‌. ئه‌مڕۆ واته‌ له‌ 2018ـدا له‌ په‌رله‌مانی توركیا، ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌رله‌مانتارێك به‌زمانی كوردی گفتوگۆ بكات، له‌ ره‌شنووسی كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌زمانێكی نه‌ناسراو یان پیتی X به‌كارده‌هێنرێت و تۆمار ده‌كرێت”. 

ده‌میرتاش به‌ڵێنیدا كه‌ ئاستی زمانه‌وانی كوردی باشتر بكات و گوتیشی “زۆر حه‌زم به‌وه‌ ده‌كرد ئاستی زمانه‌وانی كوردیم باشتر بكه‌م و پرۆسه‌ی به‌رگریكردنم به‌زمانی كوردی بێت. به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانم چڕتر ده‌كه‌م، خۆم زیاتر ماندوو ده‌كه‌م. به‌لامه‌وه‌ گرنگ نییه‌ لێم تێده‌گه‌ن یان تێناگه‌ن، گوێم لێ ده‌گرن یان گوێم لێ ناگرن. چونكه‌ ده‌زانم گوێ بۆ قسه‌كانم ناگرن ته‌نیا گوێ به‌قسه‌كانی حكومه‌ت ده‌ده‌ن و ده‌یكه‌نه‌ بڕیار. لانیكه‌م ویستم خاوه‌نداری زمانی دایك بكه‌م و به‌م زمانه‌ش وه‌ڵامێكی هه‌وڵه‌ فاشیستییەکانی حكومه‌ت له‌ سیاسه‌ت و نكۆڵیكردن بده‌مه‌وه”. 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك