كوردى

پڕۆژەی زانکۆ ماڵی هەمووانە لە زانکۆی ڕاپەڕین ڕاگەیەندرا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

زانکۆی ڕاپەڕین پڕۆژەی” زانکۆ ماڵی هەمووانە”ی ڕاگەیاند کە تایبەتە بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

ئاراس رەمەزان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ” پڕۆژەی (زانکۆ ماڵی هەمووانە) تایبەتە بە خاوەن پێداوییتسیە تایبەتەکان تاوەکو لە پڕۆسەی خوێندن دانەبڕێن و بتوانن وەکو هەر تاکێکی ئاسایی درێژە بە قۆناغی خوێندنی باڵا بدەن”.

 

گوتیشی: “بەپێی ناوەڕۆکی پڕۆژەکە کە ئەنجوومەنی زانکۆی ڕاپەڕین بەشێوەیەکی سەرەتایی پەسەندی کردووە، هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت ڕێژەی کەمئەندامیەکەی (۷۰٪)یان زیاتر بێت ئەوا ئاسانکاری تەواوی بۆ دەکرێت لە دابینکردنی سەرجەم پێداویستیەکانی خوێندن و دابینکردنی مامۆستا”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەپێی پڕۆژەکە ئەو خوێندنانەی کە پارەن وەک پارالێل و ئێواران، ئەوا زانکۆی ڕاپەڕین تەواوی کرێی خوێندنی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە لە ئەستۆ دەگرێ بەجۆرێک لە هەر بەشێکی زانکۆ تەنیا یەک کورسی بۆ ئەوان دابین دەکرێت”.

 

ئاراس ڕەمەزان ڕوونیشیکردەوە، هەروەک لە پڕۆژەکەدا هاتووە لە هەر خول و ڕاهێنانێک کە لە زانکۆدا دەکرێتەوە بێ بەرامبەر دەتوانن سود مەند بن و زانکۆی ڕاپەڕین لەسەر سندوقی داهاتەکان تێچووەکانیان دەگرێتە ئەستۆ.

گوتیشی: “لە بەشێکی دیکەی پرۆژەکەدا زانکۆی ڕاپەڕین هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سنورەکە دەکات، تا بتوانن بە هەردوولا کەشێکی گونجاوی خوێندن بۆ خاوەن پێداویسستییە تایبەتەکان بڕەخسێنن”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك