كوردى

یەکشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی ٩ی فەرمانبەرانی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشکرای دەکات کە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت.

 

سامان حسێن سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ” لەلایەن نووسینگەی وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاگادارکراوینەتەوە کە یەکشەمەی داهاتوو مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت “.

 

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو جگە لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، مووچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و داد دابەش دەکرێت.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك