كوردى

له‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ شنگال و مه‌خمور چوار كه‌س كوژران

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

December 14, 2018 at 9:22 am

نه‌ینه‌وا، 13ی كانونی یه‌كه‌می 2018، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له‌ مه‌خمور دژی هێرشه‌كانی توركیا فۆتۆ: فرات نیوز

كه‌ركوك ناو – نه‌ینه‌وا

چوار كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی شه‌وی رابردوی توركیاوه‌، بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ردوو قه‌زای شنگال و مه‌خمور.

شه‌وی رابردو 13ی كانونی یه‌كه‌م فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا، بۆردومانی ئاسمانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كرد له‌ قه‌زاكانی شنگال و مه‌خمور له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌ پاساوی كردنه‌ ئامانجی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) و رێكخراوه‌ نزیكه‌كان له‌و حزبه‌وه‌.

به‌پێی میدیای نزیك له‌ په‌كه‌كه‌، له‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی سه‌ر كه‌مپی “شه‌هید رۆسته‌م جودی” له‌ قه‌زای مه‌خمور، چوار ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاراستنی خۆیی كوژراون.

هێزی پاراستنی خۆیی، لە گەنجانی که‌مپی ئاواره‌كانی ـباكوری كوردستان/توركیا- پێكهاتون و لە کاتی هێرشی داعش بۆ سنوره‌كه‌، بۆ پاراستنی كه‌مپه‌كه‌ دامه‌زراوه‌.

هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا، هه‌ر شه‌وی رابردو، گوندی سكێنی له‌ خۆرئاوای قه‌زای شنگال كرده‌ ئامانج.

تائێستا هیچ لایه‌نێكی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ژماره‌ی ته‌واوی قوربانیانی بۆردومانه‌كه‌ی بڵاونه‌كردۆته‌وه‌ به‌ كوژراو و برینداره‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ شنگال و ناوچه‌كانی تری باكوری عیراق، له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوردا بوه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێککەوتنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و مافی بەرگریکردن لەخۆ و پاراستنی ئاسایشی سنور.

به‌پێی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی سه‌ر به‌ حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ له‌و هێرشه‌دا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌و حزبه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج، “ھەستیاری پێویست بە مەبەستی پاراستنی گیان و سامانی خەڵکی سڤیل لەبەرچاو گیراوە”.

دوابه‌دوای هێرشه‌كه‌ی توركیا، له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی مه‌خمور، خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی ئه‌نجامدرا و داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرا، بۆردومانی ئه‌و وڵاته‌ رابگرێت.

له‌ یه‌ك ساڵی رابردودا، توركیا چه‌ندجارێك هێرشی ئاسمانی بۆ شنگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه‌، به‌هۆی بۆردومانه‌كانیشه‌وه‌، ده‌یان مه‌ده‌نی كوژران و برینداربون.

نه‌ینه‌وا، 13ی كانونی یه‌كه‌می 2018، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له‌ مه‌خمور دژی هێرشه‌كانی توركیا فۆتۆ: فرات نیوز

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك