كوردى

داعش دوو ماسیگری خەڵكی ئامرلی دەڕفێنێتسوپای عیراق شكستدەهێنێت لە رزگاركردنیان‌و ناوچەكە هێشتا ئارام نییە

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 7, 2017 at 10:38 am

كەركوك ناو
چەكدارانی داعش دوو ماسیگر لەسەر روباری زەرگە دەڕفێنن، كە خەڵكی ناحیەی ئامرلین لە باشوری قەزای دزخورماتوو و تائێستا چارەنووسیان نادیارە، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ مەترسییە بەردەوامەكانی ئەو رێكخراوە بۆ سەر مەدەنی‌و هێزە ئەمنییەكان لەو ناوچەیە.

رووداوەكە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 6-2 روویداوە، كاتێك چوار ماسیگر دەچنە سەر روباری زەرگە، لەوكاتەدا چەكدارانی داعش هێرشیاندەكەنە سەرو دوانیان دەستگیردەكرێن‌و دوانی تریان خۆیان رزگاردەكەن.

محەمەد فایەق، لێپرسراوی راگەیاندنی قایمقامیەتی دوزخورماتوو، بە(كەركوك ناو)ی وت “ئەو دوو كەسەی داعش رفاندوونی تائێستا بێسەرشوێنن”.

چەكدارانی داعش دەكەونە بەری رۆژئاوای روباری زەرگە لە باشوری دوزخورماتوو، ئەمنیەتی بەری رۆژهەڵاتی روبارەكەش بەدەست هێزەكانی پێشمەرگەو حەشدی شەعبییەوەیە.

محەمەد فایەق وتیشی “هەر دوای رووداوەكە هێزێكی مغاویری سەر بە سوپای عیراق هەوڵی رزگاركردنی ئەو دوو كەسەیانداوە، بەڵام لەڕێگەدا داعش بۆمبێكی چێنراوی بۆ داناون‌و پێیاندا تەقیوەتەوە”.

شوان عەبدوڵا كارمەندی بەشی راگەیاندنی نەخۆشخانەی دوزخورماتوو بە (كەركوك ناو)ی وت “كەسێك لەو هێزەی سوپای عیراق دەكوژرێت‌و پێنجی دیكەیش  برینداردەبن كە یەكێكیان ئەفسەرە”.

داعش هێشتا بۆ قەزای دوزخورماتوو و ناحیەی ئامرلی مەترسییە، چەند مانگێك لەمەوبەریش هەر لە نزیك رووباری زەرگە داعش هێرشی كردە سەر پۆلیسی دوزخورماتوو، بەهۆیەوە عەقید مستەفا ئامرلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوزخورماتوو و 20 كارمەندیان كوژران.

حەمزە كەریم، فەرماندەی كەتیبەی ئیمامی عەلی حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە، بە (كەركوك ناو)ی وت “داعش لە ناوچەكانی باشوری دوزخورماتوو بوونیان هەیە… ناوبەناو هێرشدەكەنە سەر خەڵك‌و هێزە ئەمنییەكان”.

ناحیەی ئامرلی كە بەشێكە لە”ناوچەی جێناكۆك”ی سنوری دوزخورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین، ناوەڕاستی مانگی 1ی 2017 رەزامەندی حكومەتی عیراقی وەرگرت بۆ ئەوەی بكرێت بەقەزا، ئەوەش دوای تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر بڕیارێكی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بۆ هەمان مەبەست.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك