كوردى

رێكخراوی وادی ئەڵمانی:بەهۆی خراپی باری ئابورییەوە پێدەچێت مامانەكان دەستبكەنەوە بە خەتەنە

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 7, 2017 at 2:56 pm

كەركوك ناو
رێكخراوی وادی ئەڵمانی، رایدەگەیەنێت كە بەهۆی خراپیی باری نالەباریی دارایی‌و ئابوورییەوە، پێدەچیێت مامانەكان دەستبكەنەوە بە خەتەنەكردنی مێینە “وەكو پیشە‌و دابینكردنی بژێویی ژیانیان”، داواشدەكات بایەخی زیاتر بەستەملێكراوانی ناوچەكانی خانەخوێ‌‌و ئاوارە‌و پەنابەران بدرێت.

وادی بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1995 بەرەنگاری خەتەنەكردنی مێینە بوەوە لە هەرێمی كوردستان، لەڕاگەیەنراوێكی میدیاییدا كە كۆپییەكی بۆ (گەركوك ناو)، هاتووە، جەختدەكاتەوە “خەڵك زیاتر سەرقاڵن بە كێشە سیاسی‌و ئابوورییە “گرنگترەكانەوە”, خەتەنەكردنی مێینەش كە هەمیشە لە تاریكیدا دور لە میدیاكان‌و رێكخراوە خۆماڵی‌و جیهانیەكان‌و ریكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی‌و دەسەڵات ئەنجامدراوە، لەوانەیە بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەكردنی مێینە‌و توندوتیژیی قورسترو قورستر بكات”.

لە ئێستادا كە چەند گروپێك بەرەنگاریی توندوتیژیی دەبنەوە‌و وادی ئەندامە تێیاندا‌و دەستی هاوكاریی درێژدەكات بۆ ئەوانەی توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامدراوە، هەر وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووەو جەختكراوەتەوە “بەپێی راپرسییەك هارتلاند ئەنجامیداوە، رێژەی خەتەنەكردنی مێینە دەرئەنجامی كاری رێكخراوەكان دابەزیوە”.

خەتەنەكردنی مێینە تا ئەم چەند ساڵی دوایی دیاردە بووە لە هەرێمی كوردستان‌و عیراقدا‌و رێكخراوە جیهانیەكانی وەكو: یونیسێف، رێكخراوی گەشەپێدانی خەڵك، هارتلاند، جێندەر، ئەلەند، پەنا، هاریكاریی یاسایی ژنان، ئەنجومەنی باڵای خانمان لە پەرلەمانی كوردستانی عیراق شانبەشانی وادی كارێكی باشیان لە بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەكردنی مێینەدا ئەنجامدا.

“هەوڵە گرنگان رێخۆشكەربوون بۆ دەركردن‌و سووربوونی یاسای ژمارە 8 بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیی لە كوردستاندا. بەندێكی یاساكە بەشێوەیەكی بەرچاو تەرخانكراوە بۆ قەدەغەكردنی خەتەنەكردنی مێینە‌و سزادانی ئەو كەسانەی ئەنجامی دەدن‌و ئاسانكاریی بۆ دەكەن”، هەروەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە.

وادی ئەڵمانی لەماوەی كاكردنیدا لە هەرێم‌و كوردستان‌و ناوچە “جێناكۆكەكان”، لەوانەش كەركوك راپرسیی ئەنجامداو دوای ئاشكرابوونی بوونی ئەو دیاردەیە، تیمی هۆشیاریی بۆ ناوچەكان تەنانەت گوندە دورە دەستەكان دروستكرد تا بەرەنگاریی ئەو دیاردەیە ببنەوە.

وادی ئەڵمانی لە راگەینراوەەدا جەختدەكاتەوە “پێویستە بایەخی زیاتر بەستەملێكراوانی ناوچەكانی خانەخوێ‌‌و ئاوارە‌و پەنابەران بدەن. ئاشكرایە لەكاتی جەنگ‌و ململانێكاندا توندو تیژیی زیادەكات، بۆیە پێویستە هەموو بەیەكەوە دژی توندوتیژیی‌و بەرەنگاری خەتەنەكردنی مێینە ببنەوە”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك