كوردى

شەش تەرم لەكەركوك دۆزرانەوەسەرچاوەیەكی ئەمنی: لەدوو شوێن بووە‌و لەروداوی تازە دەچێت

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 7, 2017 at 8:24 pm

لەسەرەتای ئەمساڵەوە چەندین تەرم لەكەركوك‌و دەوروبەری دۆزراونەتەوە

كەركوك ناو
شەش تەرم لەدوو ناوچەی جیاوازی كەركوك دۆزرانەوە، ئێوارەی ئەمڕۆش بۆ ئاشكراكردنی ناسنامە‌و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە رەوانەی پزیشكی دادوەری كران، بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادار.

ئەو سەرچاوە ئەمنیە لەناحیەی لەیلان-ی سنوری پارێزگای كەركوك، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ (كەركوك ناو) ئاشكرایكرد كە كاتژمێر 3:30 خولەكی دوانیوەڕۆ لەباخچەیەك بەرامبەر كۆمەڵگای تەحسین لەسنوری ناحیەكە سێ تەرم دۆزراوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەیە رەنگە رووداوی كوشتنی ئەو سێ‌ هاوڵاتییە كە گەنجن، “پەیوەندی بەكێشەی قەرزدارییەوە هەبێت‌و هەرسێ‌ كوژراوەكەش، لەنەتەوەی كوردن.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەدا كە دواتر‌و لەنزیك گوندی قەرەلوو لەنێوان ناحیەی لەیلان‌و تازە، سێ‌ تەرمی تر دۆزراوەتەوە بەڵام هیچ ناسنامەیەكیان پێنەبووە تەنیا “بەروخسار لەنەتەوەی عەرەب دەچن”.

هەروەها وتیشی “پێدەچێت تەرمەكان تازە كوژرابن‌و كۆن نەبن، لەئێستاشدا هەر شەش تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە”.

ناحیەی لەیلان بەدووری 20كم دەكەوێتە رۆژهەڵاتی كەركوكەوە.

كەركوك كە فرە پێكهاتەی ئاینی‌و نەتەوەییە، لەدوای شەڕی داعش كوشتن لەناو شار‌و دۆزینەوەی تەرمی كەسانی نەناسراو لە دەوروبەری شارەكە زیادیكردووە.

4ی ئەم مانگەش، تەرمی دوو گەنج (20 بۆ 25 ساڵ دەبوون)، لە گوندێكی باكوری كەركوك كە شوێنەواری فیشەك بەجەستەیانەوە بووە دۆزرانەوە، ئەوەش بەپێی لێدوانێكی پێشتری عەقید محەمەد سەعید بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی رەحیماوا بۆ (كەركوك ناو).

لەمانگی رابردووشدا، تەرمی گەنجێك لە سنووری ناحیەی قەرەهەنجیر (15 كم رۆژهەڵاتی كەركوك) دۆزرایەوەو لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە رەوانەی پزیشكی دادوەری كەركوك كرا، كە شوێنەواری فیشەك بەجەستەیەوە بووە.

هەروەها لە 19-1ی ئەمساڵ هێزە ئەمنییەكانی ناحیەی لەیلان ئێسك‌و پروسكی شەش تەرمیان لە چاڵێكدا لە گوندێكی ئەو ناحیەیە دۆزییەوە، بڕیاریاندا لە پزیشكی دادوەری پشكنینی DNAی بۆ بكەن بەهۆی ئەوەی ناناسرێنەوە.

لە دوو ساڵی رابردوودا كەركوك یەكێك بووە لەو پارێزگایانەی عیراق كە زۆرترین تەرمی بێ ناسنامەی لێ دۆزراوەتەوە‌و تائێستاش ژمارەیەك تەرم لە پزیشكیدا دادوەری كەركوكن.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە چەندین تەرم لەكەركوك‌و دەوروبەری دۆزراونەتەوە

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك