كوردى

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا: ئاوارەكانی تلكێف دوای پێداچوونەوەی ئەمنی دەگەڕێنەوە

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 7, 2017 at 9:54 pm

“تلكێف وەكو شاری برایەتی‌و پێكەوەژیان دەمێنێتەوە ” فۆتۆ: پەیجی بەشار كیكی لەفەیسبووك

كەركوك ناو
بەشار كیكی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بەوەدا كە ئاوارەكانی تلكێف دوای تەواوبونی پێداچوونەوە ئەمنیەكان دەگەڕێنەوە‌و قەزاكەش، وەكو جاران بەشاری برایەتی‌و پێكەوەژیان دەمێنێتەوە.

ئەو وتانەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، لەكۆبوونەوەیەكدا هات لەگەڵ كەسایەتی‌و بەرێوەبەری چەند فەرمانگەیەك‌و پێكهاتەكانی تلكێف كە ئەمڕۆ سێشەممە لەبارەگای ئەنجومەنی قەزاكە بەرێوەچوو، ئەوەش بەپێی پەیجی تایبەتی بەشار كیكی لەفەیسبووك.

كیكی لەكۆبوونەوەكەدا جەختیكردۆتەوە لەوەی داعش تەنیا كاولكاری لەگەڵ خۆیدا هێناوە‌و هەوڵەكان بۆ ئەوە چڕدەكەنەوە ئەو لاپەڕە رەشە دابخەن‌و جارێكیتر بنیاتی كۆمەڵگەیەكی مرۆیی‌و پاراستنی مافەكان بنێن.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ تلكێف، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی پێداچوونەوە‌و پشكنینی ئەمنی دێت.

بەشار كیكی وتیشی “تلكێف شاری برایەتی‌و پێكەوەژیانە، وەكو جاران باشتری لێدێت‌و پێویستیشە، قەرەبووی ماددی‌و مەعنەوی زیانمەندبووانی بكرێتەوە”.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا داواشیكرد، خەڵكی ناوچەكە هاوكاری تەواوی لایەنە ئەمنیەكان بكەنەوە، هەموانیش پێكەوە هەوڵبدەن بۆ سڕینەوەی فكر‌و بنەماكانی داعش لەناوچەكە، لەئێستاشدا دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی قۆناغی چەسپاندنی سەروەری یاسا‌و دادپەروەرییە.

قەزای تلكێف، بەدووری 18 كیلۆمەتر دەكەوێتە باكوری رۆژئاوای شاری موسڵ‌و زۆرینەی دانیشتوانەكەی لەپێكهاتەی كرستیانەكانن، ناوەڕاستی ساڵی 2014 كەوتە ژێر دەستی داعش‌و 19ی مانگی رابردوو لەلایەن هێزە عیراقییەكانەوە كۆنترۆڵكرایەوە.

كرستیانەكانی موسڵ‌و دەشتی نەینەوا كە بە 250 هەزار كەس ئەژماردەكرێن، هاوشانی ئێزدی، توركمان، شەبەك زۆرترین قوربانی دەستی داعش بوون‌و روبەڕوی رفاندن‌و كوشتن‌و بردنی سەروەت‌و سامانەكانیان بونەوە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە، هەزارانیان ئاوارەبوون.

لە سەرەتای‌ دەستپێكردنی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ، لە‌ 17ی‌ تشیرینی دووەمی‌ 2016 بەبەشداری‌ هێزە عیراقییەكان و هێزەكانی‌ پێشمەرگە، بەدەیان هەزار لە دانیشتوانی‌ شاری‌ موسڵ‌و دەوروبەری‌ ئاوارەی‌ ناوچە ئارامەكان بوون‌و تائێستاش، هەڵاتن لەو ناوچانە بەردەوامی هەیە.

“تلكێف وەكو شاری برایەتی‌و پێكەوەژیان دەمێنێتەوە ” فۆتۆ: پەیجی بەشار كیكی لەفەیسبووك

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك