كوردى

كارمەندێكی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان كوژرا

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 8, 2017 at 10:20 am

كەركوك ناو
بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی كەركوك كوژرانی كارمەندێكی فەرمانگەكەی، لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە راگەیاند.

رەزوان شوكر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی كەركوك، بە (كەركوك ناو)ی وت “بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8-2 ژمارەیەك چەكدار كە ئۆتۆمبێلێكی جێپ چیرۆكییان پێببووە، تەقەیان لە ئیحسان عیرفان كارمەندی نەهێشتنی تاوان كردووە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیداو كوشتویانە”.

رووداوەكە لە گەڕەكی روناكی كەركوك بووەو كارمەندەكە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپترای پێبووە.

رەزوان شوكر، وتی “لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەین‌و جارێ نازانین چەكدارەكان كێ بوون‌و هۆكاری كوشتنەككەی چییە”.

تەرمی ئەو كارمەندە رەوانەی پزیشكی دادوەری كەركوك كراوە.

رۆژانە لە شاری كەركوك كوشتن یان دۆزینەوەی تەرم كە شوێنەواری فیشەك بەجەستەوەیانەوە دیارە روودەدات، لەم هەفتەیەدا نۆ تەرم لە چەند شوێنێكی جیاواز دۆزراونەتەوە كە كوشتیان بۆ دوو هەفتە یان كەمتر دەگەڕێتەوە.

رۆژی سێشەممە 7-2 شەش تەرم لەدوو ناوچەی جیاوازی كەركوك دۆزرانەوەو بۆ ئاشكراكردنی ناسنامە‌و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە رەوانەی پزیشكی دادوەری كران، بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادار.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك