كوردى

هیومان رایتس وۆچ: داعش نەخۆشخانەكانی وەكو بنكە بەكارهێناوە لەشەڕی موسڵ

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 8, 2017 at 5:46 pm

نەخۆشخانەی سەلام لەرۆژهەڵاتی موسڵ كە داعش بەردەوام چەكداری تێدا داناوە فۆتۆ: هیومان رایتس وۆچ

كەركوك ناو
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ئاشكرایكرد، كە چەكدارانی داعش نەخۆشخانەكانیان وەكو بنكەی سەربازی بەكارهێناوە لەشەڕی موسڵ، بەهۆیەوە كارمەند‌و نەخۆشەكانیان روبەڕوی مەترسی هێرشی هێزە عیراقییەكان كردۆتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو رێكخراوە لەراپۆرتێكدا، ئاماژەی كردووە بەو پێشێلكارییانەی داعش لەبەشی رۆژهەڵاتی شاری موسڵ ئەنجامیداوە‌و لەنێویاندا، بەكارهێنانی نەخۆشخانەكان‌و مەترسی خستنە سەر ژیانی هاوڵاتیان.

بەپێی هیومان رایتس وۆچ، چەكدارانی داعش تەرمی حەوت سەربازی عیراقییان بەشەقامەكاندا راكێشاوە دوای روبەڕوبوونەوەكانی دەوروبەری نەخۆشخانەی سەلام لەگەڕەكی وەحدە لەبەری چەپی موسڵ، جگە لەوەی دانیشتوویەكی ناوچەكەش سێ‌ تەرمی بینیووە كە بەپردێكەوە هەڵواسراون.

لەمیا فقیە، جێگری بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەرێكخراوەكە دەڵێت داعش بەشێوەیەكی رێكخراو نەخۆشخانەكانی بەكارهێناوە‌و ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی‌و فەرمانبەرانی خستۆتە مەترسییەوە، لەشەقامەكانیشدا پێشێلكارییەكانیان نمایش كردووە.

هیومان رایتس وۆچ جەختیكردۆتەوە لەوەی، نەخۆشخانە‌و شوێنە پزیشكییەكان پارێزبەندییان هەیە بەپێی یاسا جێبەجێكراوەكان جەنگ لەعیراق، بۆیە پێویستە گروپ‌و كۆمەڵە چەكدارییەكان ئەو شوێنانە داگیرنەكەن‌و ژیانی خەڵكی مەدەنی نەخەنە مەترسییەوە.

فەرمانبەرێكی نەخۆشخانەی سەلام لەموسڵ بەرێكخراوەكەی راگەیاندووە، كە كاتێك داعش دەستی بەسەر شارەكەدا گرتووە بەشێوەیەكی بەردەوام 10 چەكداری لەنەخۆشخانەكە داناوە‌و ئەوان بەڕێوەیان بردووە.

سێ‌ كەس لەدانیشتوانی گەڕەكی وەحدە لەموسڵ لەنێویاندا كارمەندی نەخۆشخانەكە، ئاماژەیانكردووە بەوەی لەگەڵ گەیشتنی هێزە عیراقییەكان لەمانگی 12ی ساڵی رابردوو تەواوی نەخۆشەكان توانیویانە هەڵبێن.

چەند شایەتحاڵێكی تر باس لەوەدەكەن كە موشەك‌و پێكدادانەكان نەخۆشخانەكەیان دەكردە ئامانج، كارمەندی نەخۆشخانەكە دەڵێت بینیویەتی داعش 100 چەكداری تری بۆ ناوچەكە هێناوە.

هیومان رایتس وۆچ ئاماژەی بەوەكردووە كە لەكاتی روبەڕوبوونەوەكەدا، بەشێك لەفەرمانبەران‌و نەخۆشەكانی ئەو نەخۆشخانەیە خۆیان شاردۆتەوە چونكە نەیانتوانیووە هەڵبێن.

بەپێی ژمارەیەك لەدانیشتوانی ئەو ناوچەیە، لەگەڵ گەرمبوونی پێكدادانەكان داعش لەرێی بڵندگۆوە داوای لەسوپا كردووە خۆیان رادەست بكەن‌و دوای دوو رۆژیش، هاوڵاتیانیان بانگهێشت كردووە بۆ سەیركردنی زیانی هێزە عیراقییەكان.

دانیشتویەكی گەڕەكی وەحدە دەڵێت 9ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو چەكدارانی داعش بەبارهەڵگرێكی بچووك تەرمی سێ‌ سەربازیان بەدوای خۆیاندا رادەكێشا، كە جێی فیشەكیان پێوەبوو، ئۆتۆمبێلێكی دیكەش سێ‌ تەرمی تری رادەكێشا‌و دوای ئەو تەرمی حەوتەم بەماتۆرێكەوە بەسترابوو.

یەكێكی تر لەدانیشتوانی ئەو ناوچەیە باسی لەوەكردووە، دوای چوار رۆژ تەرمی سێ‌ سەربازی بینیووە بەهەڵواسراوی بەپردێكی شارەكەوە، كە جلی فەرمییان لەبەر بووە‌و جێی فیشەك بەسەریانەوە بووە.

هیومان راتیس وۆچ ئاماژەی بەچەند حاڵەتێكی تری بەكارهێنانی نەخۆشخانە‌و شوێنە تەندروستیەكان كردووە لەلایەن داعشەوە لەرابردوودا، بەتایبەت لەحەمام عەلیل‌و شاری فەلوجە.

هەروەها ئاماژەی بەچەند پێشێلكارییەكی پێشتریش كردووە لەقەزای گەیارە‌و شاری فەلوجە، كاتێك تەرمی چەكدارانی داعش لەلایەن هێزە عیراقییەكان‌و حەشدی شەعبیەوە راكێشراون.

ئەوەشی بەپێویست زانیووە دەسەڵاتی دادوەری لەعیراق لێكۆڵینەوە بكات بەكوشتنی نایاسایی‌و مامەڵەی خراپ بەرانبەر تەرمەكان لەهەر لایەنێكی شەڕ‌و ململانێكانەوە بێت.

بەشی رۆژهەڵاتی موسڵ كە بەری چەپ دەكات كۆتاییەكانی مانگی رابردوو بەتەواوی كۆنتڕۆڵكردنەوەی راگەیەندرا، لەئێستاشدا ئامادەكاری دەكرێت بۆ شەڕی بەشی رۆژئاوا كە بەری راستی شارەكەیە‌و لەژێر دەستی داعشدایە.

لەسەرەتای‌ دەستپێكردنی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ، لە‌ 17ی‌ تشیرینی دووەمی‌ 2016 بەبەشداری‌ هێزە عیراقییەكان و هێزەكانی‌ پێشمەرگە، بەدەیان هەزار لەدانیشتوانی‌ شاری‌ موسڵ‌و دەوروبەری‌ ئاوارەی‌ ناوچە ئارامەكان بوون.

نەخۆشخانەی سەلام لەرۆژهەڵاتی موسڵ كە داعش بەردەوام چەكداری تێدا داناوە فۆتۆ: هیومان رایتس وۆچ

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك