كوردى

هاوڵاتیانی بەرتڵە: ماڵەكانمان تاڵان دەكرێت

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 8, 2017 at 7:08 pm

یەكەم كۆبوونەوەی ئاینی كرستیانەكان لەبەرتڵە دوای كۆنترۆڵكردنەوەی لەژێر دەستی داعش

بەهنام شابا شمنی
دانیشتوانی بەرتڵە ئاشكرایدەكەن، كەرەستە‌و پێویستی ماڵەكانیان روبەڕوی تاڵانی بۆتەوە، لەكاتێكدا ژمارەیەكی زۆر لەهێزە ئەمنیەكان لەو ناوچەیە جێگیربوون.

ناحیەی بەرتڵە لەسنوری پارێزگای موسڵ، دوای زیاتر لەدووساڵ مانەوەی لەژێر دەستی داعش مانگی 10ی ساڵی رابردوو كۆنتڕۆڵكرایەوە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی هێزە عیراقیەكاندا، بەڵام هێشتا زۆرینەی دانیشتوانەكەی نەگەڕاونەتەوە.

هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە، لەگەڵ كۆنتڕۆڵكردنەوەیەدا سەردانی ماڵەكانی خۆیان كۆكردۆتەوە‌و دەرگای خانووەكانیان داخستووە، بۆ پاراستنی ئەو كەرەستانەی هێشتا مابوون، بەڵام ئەوەش نەیتوانی رێگری لەتاڵانكردن بكات.

مونهل، دانیشتویەكی ناحیەكە‌و ئێستا لەئاوارەییدا دەژی، بەئامانجی هێنانی كەلوپەلی پێویست سەردانی خانووەكەی كردووە لەبەرتڵە بەڵام بەدەستی بەتاڵ گەڕاوەتەوە.

ئەو بۆ (كەركوك ناو) ئاماژەی بەوەدا كە تووشی سەرسوڕمان بووە كاتێك بینیویەتی شمەكەكانی نێو ماڵەكەی نەماوە‌و دەرگا داخراوەكان كرابوونەوە، لەكاتێكدا لەسەردانی پێشتریدا شتەكان مابوون.

مونهل دەڵێت تاڵانكردنی ماڵەكەی لەكاتێكدایە، لەو شەقامەی خانووەكەی تێدایە هێزی زۆری ئەمنی تێدایە.

لەماوەی حوكمڕانی داعش، زۆربەی خانوو ‌و شوێنە ئاینییەكان روبەڕوی وێرانكاری‌و سوتاندن بوونەوە، جگە لەبردن‌و تاڵانكردنی ماڵ‌و سەروەتی خەڵكی ناوچەكە، لەكاتی شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەشیدا ئەوەندەی تر زیان بەر ناحیەكە كەوتووە.

ئەوەی لەدڵخۆشی خەڵكی ناوچەكەی بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكەیان كەمكردۆتەوە، بەردەوامی روداوەكانی تاڵانكارییە لە بەرتڵە، بەبێ‌ ئەوەی هیچ كەسێك بەوهۆیەوە دەستگیربكرێت.

نائومێدی گەورە لای وەسام‌و دایكی بوو، ئەوان بۆ (كەركوك ناو) ئاماژەیان بەوەدا كە سەربازانی نزیك خانووەكەیان هیچ شمەك‌و كەرەستەیەكی لەدار دروستكراویان نەهێشتۆتەوە، “رەنگە بۆ خۆگەرمكردنەوە بەكاریانهێنابێت”.

بەردەوامی پێشێلكاری‌و روداوەكانی دیكە لەناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان لەكاتێكدایە، حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیران‌و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق مانگی رابردوو بڕیاریدا بەپێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە دەربارەی ئەو جۆرە رووداوانە‌و داواشی لەهێزە ئەمنیەكان كرد رێگری بكەن، بەڵام هێشتا دەرەنجامەكانی دیارنییە.

جەمال، هاوڵاتیەكی دیكەی خەڵكی بەرتڵەیە‌و لەسەردانی پێشتریدا هێزە ئەمنیەكانی لەو ناوچەیە راسپاردووە بۆ پاراستنی ئەو كەرەستە‌و شمەكانەی لەخانووەكەیدا ماونەتەوە، بەڵام وەكو ئەو بە (كەركوك ناو)ی وت لەدوایین سەردانیدا ماڵەكەی بەتەواوی بەتاڵ كرابوو.

داعش زۆربەی كەنیسە‌و شوێنە ئاینییەكانی لەبەرتڵە وێران كردووە فۆتۆ: رۆیتەرز

ناحیەی بەرتڵە روبەڕوی وێرانكاری زۆر بۆتەوە، زۆربەی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان روخاون، نەبوونی پێویستیەكانی وەكو كارەبا‌و ئاو گەڕانەوەی ئاوارەكانی قورستر كردووە، هەرچەندە بۆتە شوێنی بارەگای زۆربەی هێزە شەڕكەرەكانی موسڵ بەڵام خەڵكەكەی سەرباری ئەوەش جارجارە سەردانی خانووەكانیان كردۆتەوە بۆ دڵنیابوونەوە لەپارێزراوی ماڵ‌و موڵكەكانیان.

جەلال بەترس، ئەندامی ئەنجومەنی نایحەی بەرتڵە بە(كەركوك ناو)ی وت كە دۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدا نەماوە، سكاڵای هاوڵاتیان لەسەر هەمان بابەت دوبارە بۆتەوە‌و زیادیكردووە، لەئێستادا زۆربەی گەڕەكەكانی ناحیەكە بۆتە فەوزا‌و جێی سەربازی.

ئەو بەرپرسەی بەرتڵە كە خۆیشی ماڵەكەی روبەڕوی پێشێلكاری هێزە سەربازییەكان بۆتەوە، ماوەی جارێك سەردانی ناحیەكە دەكاتەوە‌و ئەو ماڵانە بەسەردەكاتەوە كە خەڵكی تێدانیە‌و داخراون.

جەلال بەترس دەڵێت “پەیوەندی بەسەركردە سەربازییەكانی بەرتڵە‌و تەنانەت سەركردایەتی باڵاتریشەوە كراوە، بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو كێشانە بدۆزنەوە بەڵام هیچ ئەنجامێكی نەبووە”.

داعش لەناوەڕاستی ساڵی 2014 دەستی بەسەر شاری موسڵ‌و چەندین ناوچەی دەوروبەریدا گرت‌و سێ‌ پێشنیاری خستە بەردەم پێكهاتەی كرستیانەكان، بوون بەئیسلام یان پێدانی جزیە یاخود جێهێشتنی شارەكە، بۆیە هەزاران هاوڵاتی لەنێویاندا لەبەرتڵەوە بەناچاری ئاوارەبوون.

رائد ئەسحەق، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەپێكهاتەی كرستیان بە (كەركوك ناو)ی وت “ئەو پێشێلكارییانەی لەبەرتڵە روودەدات، بەشێك دەبێت لەتەوەری گفتوگۆكانم لەگەڵ فەریق روكن عەبدولئەمیر یارەڵا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی (واهاتین نەینەوا) كە بڕیارە لەبەغدا كۆببینەوە”.

ناحیەی بەرتڵە، بەدووری 15 كیلۆمەتر دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری موسڵ‌و دانیشتوانەكەی كە لەپێكهاتەی كرستیانن، زیاتر لەدوو ساڵە ئاوارەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكانی دەوروبەری بوون.

یەكەم كۆبوونەوەی ئاینی كرستیانەكان لەبەرتڵە دوای كۆنترۆڵكردنەوەی لەژێر دەستی داعش

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك