كوردى

حەشدی شەعبی: 20 چەكداری داعش لەموسڵ كوژران

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 8, 2017 at 4:54 pm

بەهاوكاری هێزە ئەمنیەكان بەرپەرچی هێرشێكی داعش دراوەتەوە فۆتۆ: سایتی حەشدی شەعبی

كەركوك ناو
هێزەكانی حەشدی شەعبی، كوژرانی 20 چەكداری داعش رادەگەیەنن، ئەوەش لەئەنجامی تێكشكاندنی هێرشێكیان لەسنوری پارێزگای موسڵ.

سایتی فەرمی هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، كە بەهاوكاری هێزە ئەمنیەكان توانیویانە هێرشێكی داعش تێكبشكێنن لەنزیك ناوچەی جەحف لەباوری تل عەتبە، كە دەكەوێتە میحوەری رۆژئاوای موسڵ.
لەئەنجامی بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشەدا، بەپێی ئامارەكانی حەشدی شەعبی 20 چەكداری داعش كوژراون كە لەنێویاندا چوار چەكدار پشتێنی بۆمبڕێژكراوی بەستبوو، جگە لەتێكشكانی ئۆتۆمبێل‌و كەرەستە سەربازییەكانیان.

هەر لەم هەفتەیەدا، حەشدی شەعبی كوژرانی دوو سەركردەی داعش‌و ژمارەیەك چەكداری تری رێكخراوەكەی رادەگەیاند، لەچەند هێرش‌و پێكدادانێكدا لەناوچەكانی سنوری هەردوو پارێزگای نەینەوا‌و دیالە.

هێزەكانی حەشدی شەعبی، پێشتر لەئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا بەشدارییانكرد‌و لەرۆژئاوای موسڵەوە، چەندین ناوچەیان بەپێنج قۆناغ كۆنتڕۆڵكردەوە‌و بڕیارە قۆناغی شەشەمیش رابگەیەنن.

بەهاوكاری هێزە ئەمنیەكان بەرپەرچی هێرشێكی داعش دراوەتەوە فۆتۆ: سایتی حەشدی شەعبی

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك