كوردى

گەورەترین كەمپ بۆ پێشوازیكردن لە ئاوارەكانی حەویجە كرایەوە

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 9, 2017 at 2:29 pm

كەمی لەلایەن سێ كرایەوەو 300 كەسی ئاوارەی لەخۆگرت فۆتۆ: كەركوك ناو

كەركوك ناو
كەمپی لەیلان سێ، بەڕەسمی كرایەوە كە گەورەترین كەمپی نیشتەجێبوونی ئاوارەكانە لە پارێزگای كەركوك‌و یەكەم قۆناغی ئاوارەكانی قەزای حەویجەی لەخۆگرت.

كەمپەكە 5000 خێمە لەخۆدەگرێت، ‌دەكەوێتە نێوان هەردوو ناحیەی لەیلان‌و تازە، تایبەتكراوە بە لەخۆگرتنی ئاوارەكانی قەزای حەویجە، چوارشەممە 8-2 یەكەم قۆناغی ئاوارەكانی ئەو قەزایەی لەخۆگرت.

تۆفان عەبدولوەهاب عەواد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری فەرمانگەی كۆچ‌و كۆچبەرانی كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت “ئەو كەمپە جێی 5000 هەزار خێمەی لێدەبێتەوە، 2500 خێمەی تەواوبووەو ئامادەیە بۆ پێشوازیكردن لە ئاوارە، كاردەكرێت بۆ تەواوكردنی 2500 خێمەكەی تر”.

چوارشەممە 8-2 زیاتر لە 300 ئاوارەی حەویجەو ناوچەكانی دەوروبەری گەیشتنە سنوری مەكتەب خالید ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە لە باشوری رۆژئاوای كەركوك‌و رەوانەی كەمپی لەیلان سێ كران.

تۆفان عەبدولوەهاب عەواد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری فەرمانگەی كۆچ‌و كۆچبەرانی كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت “ئیدارەی كەمپەكە لەلایەن وەزارەتی كۆچ‌و كۆچبەرانەوە سەرپەرشتی دەكرێت”.

سەرەتای ئەم مانگە جاسم محەمەد، وەزیری كۆچ‌و كۆچبەرانی عیراق، لە سەردانێكیدا بۆ كەركوك، جەختیكردەوە لەوەی ئامادەكاریی تەواوكراوە، بۆ لەخۆگرتنی ئاوارەكانی قەزای حەویجە.

قەزای حەویجەو ناحییەكانی (زاب، رەشاد، ریاز، عەباسی) لە ناوەڕاستی ساڵی 2014ەوە كەوتۆتە دەست داعش‌و تائێستا كۆنترۆڵنەكراونەتەوە، هەفتانەش خەڵكی ئەو ناوچانە بەكۆمەڵ بەرەو كەركوك كۆچ دەكەن‌و رەوانەی كەمپەكان دەكرێن.

كەمی لەلایەن سێ كرایەوەو 300 كەسی ئاوارەی لەخۆگرت فۆتۆ: كەركوك ناو

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك