كوردى

ئۆپەراسیۆنەكانی رۆژئاوای موسڵ: لەهەفتەیەكدا 117 داعش كوژراون

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 9, 2017 at 5:58 pm

“تەنیا لەهەفتەیەكدا 40 سەنگەر‌و بنكەی بەرگری داعش خاپوور كراون” فۆتۆ: سایتی حەشدی شەعبی

كەركوك ناو
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی رۆژئاوای پارێزگای موسڵ ئاشكرایدەكات، لەماوەی یەك هەفتەدا 117 چەكداری داعش كوژراون‌و دەست بەسەر چەندین پارچە چەك‌و كەرەستەی سەربازییدا گیراوە، ئەوەش لەئەنجامی روبەڕوبوونەوە‌و بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی ئەو رێكخراوە.

سایتی فەرمی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاماری هەفتەیەكی ئۆپەراسیۆنەكانی رۆژئاوای پارێزگای موسڵ-ی بڵاوكردەوە، كە تێیدا ئاماژە كراوە بەو زیانانەی لەئەنجامی بۆردومانی ئاسمانی‌و تێكشكانی چەندین هێرشدا بەر داعش كەوتوون.

بەپێی ئامارەكە لەو ماوەیەدا 117 چەكداری داعش كوژراون‌و 40 مۆڵگەی بەرگرییان وێران كراوە، هەروەها حەوت راجیمەی موشەك لەناوبراوە‌و دەستیش گیراوە بەسەر 48 پارچە چەكی رەشاش‌و هاوەن.

بەشێكی زۆر لەو زیانانە، بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان‌و عیراقەوە بەر داعش كەوتوون، جگە لەوەی لەم هەفتەیەدا چەندین هێرشی داعش لەرۆژئاوای موسڵ بۆ سەر حەشدی شەعبی تێكشكێنراوە.

هەر بەپێی ئامارەكە‌و لەماوەی حەوت رۆژدا، 500 هاوڵاتی لەناوچەكانی تەلەعفەر‌و رۆژئاوای پارێزگای نەینەواوە ئاوارە بوون.

حەشدی شەعبی ئەمڕۆ لەبەیاننامەیەكی دیكەدا بڵاویكردەوە، فرۆكە جەنگیەكانی عیراق كۆبوونەوەیەكی سەركردەكانی داعشیان كردۆتە ئامانج لەناوەندی قەزای تەلەعفەر، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بەزیانەكانی ئەو بۆردومانە بكات.

هێزەكانی حەشدی شەعبی، پێشتر لەئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا بەشدارییانكرد‌و لەرۆژئاوای موسڵەوە، چەندین ناوچەیان بەپێنج قۆناغ كۆنتڕۆڵكردەوە‌و بڕیارە قۆناغی شەشەمیش رابگەیەنن.

“تەنیا لەهەفتەیەكدا 40 سەنگەر‌و بنكەی بەرگری داعش خاپوور كراون” فۆتۆ: سایتی حەشدی شەعبی

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك