كوردى

60 هەزار ئاوارەی موسڵ گەڕاونەتەوە

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 9, 2017 at 7:39 pm

رۆژانە هەزار بۆ هەزار‌و 500 كەس ئاوارەدەبن فۆتۆ: رۆیتەرز

كەركوك ناو
60 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكانیان لەناوچەكانی سنوری پارێزگای نەینەوا‌و شاری موسڵ، ئەوەش بەپێی ئامارێكی وەزارەتی كۆچ‌و كۆچبەران، لەكاتێكدا هێشتا رۆژانە زیاتر لەهەزار كەس ئاوارەدەبن.

ئاشكراكردنی ئەو ئامارە لەكۆبوونەوەیەكی دەباز محەمەد، وەزیری كۆچ‌و كۆچبەرانی عیراقدا هات لەگەڵ وەفدێكی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ دەربارەی رەوشی ئاوارەكان‌و ناوچەكانی شەڕ، وەكو سایتی ئەو وەزارەتە بڵاویكردۆتەوە.

دەباز محەمەد ئاماژەی بەوەداوە، كە 60 هەزار ئاوارە لەكەمپەكانەوە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونی خۆیان لەگوندەكانی دەشتی نەینەوا، گۆگجەلی‌و بەری راستی چەپی موسڵ، بۆ هەنگاوەش وەزارەتی كۆچ لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان‌و وەزارەتی گواستنەوە هەماهەنگ بوون.

لەدەستپێكی ئۆپەراسیۆنی موسڵەوە، زیاتر لە 200 هەزار هاوڵاتی مەدەنی لەو شارە‌و قەزای حەویجەوە ئاوارەبوون، ئەوەش هاوكات بوو لەگەڵ چڕبونەوەی هێرشەكان بۆ سەر داعش‌و پێشڕەوی هێزە عیراقییەكان لەچوارچێوەی قۆناغی دووەمی شەڕەكەدا كە بەكۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوەتی بەشی چەپی موسڵ كۆتاییهات.

لەپاڵ بەردەوامی پرسەی گەڕانەوەی ئاوارەكاندا، وەكو وەزیری كۆچ باسیكردووە تائێستاش رۆژانە هەزار بۆ هەزار‌و 500 هاوڵاتی ئاوارەی ناوچە ئارامەكان دەبن.

لەئێستادا هێزە عیراقییەكان ئامادەكاری دەكەن بۆ شەڕی بەشی رۆژئاوای موسڵ كە بەری راستی شارەكەیە‌و لەژێر دەستی داعشدایە‌و بەپێی ئاماری رێكخراوە جیهانیەكان لەنێویاندا نەتەوە یەكگرتووەكان، زیاتر لە 750 هەزار كەس لەو ناوچەیە دەژین‌و ژیانیان لەمەترسیدایە، بۆیە چاوەڕوانی ئاوارەی زیاتر دەكرێت.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی كۆچ‌و كۆچبەرانی عیراق، لە كۆی ئەو هاوڵاتییانەی بەهۆی شەڕی داعشەوە لەساڵی 2014وە ئاوارەبوون، ملیۆنێك‌و 650 هەزار هەزار كەس گەڕاونەتەوە.

ئەو وەزارەتە مانگی رابردوو بڕیاریدا، بەمەبەستی هاندانی خەڵك بۆ گەڕانەوە بڕی یەك ملیۆن‌و 500 هەزار دینار بۆ هەر خێزانێك خەرجبكات.

لەسەرەتای‌ دەستپێكردنی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ، لە‌ 17ی‌ تشیرینی دووەمی‌ 2016 بەبەشداری‌ هێزە عیراقییەكان و هێزەكانی‌ پێشمەرگە، بەدەیان هەزار لەدانیشتوانی‌ شاری‌ موسڵ‌و دەوروبەری‌ ئاوارەی‌ ناوچە ئارامەكان بوون‌و تائێستاش، هەڵاتن لەو ناوچانە بەردەوامی هەیە.

رۆژانە هەزار بۆ هەزار‌و 500 كەس ئاوارەدەبن فۆتۆ: رۆیتەرز

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك