كوردى

منداڵێك گیانی لەدەستداوەلەگەڕەكێكی كەركوك بۆمب بەسێ‌ منداڵدا تەقییەوە

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 9, 2017 at 8:34 pm

بەوتەی هێزە ئەمنییەكان ئەو سێ‌ منداڵە یارییان بە بۆمبەكە كردووە

سۆران محەمەد‌و كاروان ساڵحی
منداڵێك گیانی لەدەستدا‌و دوانی دیكەش برینداربوون، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەوە لەگەڕەكێكی شاری كەركوك، بەوتەی دوو بەرپرسی ئەمنی.

رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڕەكی بەدر بەرامبەر پردی یەكی حوەزیران لەشاری كەركوك بووە، كاتێك ئەو سێ‌ منداڵەكە بۆمبێكیان (موشەك یان هاوەن) لە نزیك شوێنی نیشتەجێبوونیان دۆزییەوەتەوە، دواتر پێیاندا تەقیووەتەوە.

عەقید فاروق هەمەوەندی، بەرپرسی بنكەی ئاسایشی واستی لەشاری كەركوك لەلێدوانێكدا بۆ (كەركوك ناو) ئاماژەی بەوەدا، كە چەند منداڵێك لەو گەڕەكە موشەكێكیان دۆزیوەتەوە‌و یاریان پێكردووە، بۆیە تەقیووەتەوە‌و بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی یەكێكیان‌و برینداربوونی دوانی تر.

بەوتەی عەقید فاروق، ئەو منداڵەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 10 ساڵ بووە‌و نیشتەجێی ئەو گەڕەكە بووە.

گەڕەكی بەدر، دەكەوێتە سەر رێگای فڕۆكەخانەی كەركوك‌و نزیكە لەپێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، پێشتر ناوچەیەكی سەربازی رژێمی بەعس بووە‌و لەساڵی 2003وە (روخانی ئەو رژێمە لەعیراق) ژمارەیەكی زۆر خێزانی تێدا نیشتەجێبووە.

هێمن میقداد، ئەفسەر لە بنكەی پۆلیسی عەدالە بە (كەركوك ناو)ی وت “لەكاتی یاریكردندا لەماڵی هاوڵاتیەك لەپێكهاتەی عەرەب گولە هاوەنێك تەقیوەتەوە‌و بەو هۆیەوە كوڕێكی 10 ساڵان گیانی لەدەستداوە‌و دوو منداڵی تر برینداربوون”.

وتیشی “بوونی گولە هاوەنەكە لەو ماڵەدا جێگای گومانە، بۆ ئەو مەبەستەش هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە”.

دوابەدوای رووداوەكە، ئەو دوو منداڵەی برینداربوون رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی كەركوك كران، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.

بەوتەی هێزە ئەمنییەكان ئەو سێ‌ منداڵە یارییان بە بۆمبەكە كردووە

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك