كوردى

“رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەكان نەكراوە”جێگری پارێزگاری دیالە: بەشێك لەناوچەی جێناكۆك پشتگوێخراون

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 9, 2017 at 10:17 pm

عەلی كەریم ئاغا: كەمتەرخەمی هەیە لە دەركردنی یەكجاری داعش لە سنوری دیالە

كەركوك ناو
كەریم عەلی ئاغا، جێگری پارێزگاری دیالە بەشێك لەناوچەی جێناكۆك-ی سنورەكەیان بەپشتگوێخراو دەزانێت‌و پێشیوایە هێزە عیراقییەكان كەمتەرخەمییان هەبووە لە دەركردنی یەكجاری داعش، بەڵام رەتیدەكاتەوە رێگری لەگەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكان كرابێت.

لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (كەركوك ناو)، ئەو بەرپرسەی حكومەتی خۆجێیی پارێزگای دیالە باس لەرەوشی ناوچەی جێناكۆك‌و پرسی گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكات، لەگەڵ ئاماژەدان بەدواپێشهاتەكانی روبەڕوبوونەوەی داعش لەو سنوورە.

كەریم عەلی ئاغا رەتیكردەوە رێگری لەگەڕانەوەی ئاوارەكان كرابێت وەكو بەشێك لەهاوڵاتیان هێزە ئەمنیەكانیان تۆمەتباركردووە‌و وتی “عەرەبی سونە زۆریان گەراونەتەوە ناوچەكانیان و رۆژانەش لێیان دەگەرێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا داعش لەناوچەكانیان بوونی ماوە و چالاكی ئەنجام دەدات”.

پارێزگای دیالە، دەكەوێتە رۆژهەڵاتی عیراق‌و بەشێكی زۆر لەناوچەكانی “جێناكۆك”ن بەپێی ماددەی 140ی دەستوور، ژمارەی دانیشتوانەكەی بەپێی دوایین سەرژمێری زیاتر لەیەك ملیۆن كەس دەبێت.

جگە لە قەزای خانەقین و ناحیەكانی جەلەولا و قەرەتەپە و جەبارە، لەئێستا تەواوی پارێزگای دیالە لەژێر كۆنترۆڵی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقیەكاندایە.

جێگری پارێزگاری دیالە دەڵێت بەشێك لەناوچەی “جێناكۆك” لەلایەن حكومەتی عیراقیەوە پشتگوێخراون‌و كاتێكیش كونسوڵی بەریتانیا لەعێراق سەردانیان كردوون، لەوبارەیەوە نیگەرانی خۆیان پێگەیاندوون.

لەسنوری پارێزگای دیالەش، ناوچەكانی خانەقین، جەلەولا، سەعدیە، مەندەلی، مەیدان، قۆرەتوو، بەدرە و جەسان ناوچەی جێناكۆكن لەنێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێمی كوردستاندا، چارەنوسیان دەبێت لەرێی جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوور‌و بەسێ قۆناغی ئاساییكردنەوە، سەرژمێری و دواتر ڕاپرسی بڕیاریان لەبارەوە بدرێت.

ئەو ناوچانەی “جێناكۆك” كە بەبڕوای كەریم عەلی پشتگوێخراون، زیاتر پێكهاتەی كورد تێیاندا نیشتەجێن.

ئیدارەی خۆجێیی پارێزگای دیالە، بەپێی رێككەوتنی پێكهاتەكان پێكهێنراوە بەوپێیەی عەرەبی شیعە لەئەنجومەنی پارێزگا 13 كورسی هەیە پۆستی پارێزگاری بەدەستەوەیە، كتلەی عەرەبی سونە بە 13 كورسی سەرۆكی ئەنجومەن‌و كوردیش بەسێ‌ كورسی پۆستی جێگری پارێزگاری وەرگرتووە.

جێگری پارێزگار هێزە عێراقیەكانی بەكەمتەرخەمیكردن لەبەرانبەر وەدەرنانی داعش لەسنوری زنجیرە چیای حەمرین تۆمەتبار كرد، وتیشی “هێزە عێراقیەكان كەمتەرخەم بوون لەپاككردنەوەی ناوچە سونەنیشینەكانی دیالە لەداعش، چونكە تائێستا ئۆپەراسیۆنی گەورەیان ئەنجام نەداوە”.

زنجیرە چیای حەمرین، لەپارێزگای دیالەوە درێژدەبێتەوە بەرەو باكوری خۆرئاوای روباری دیجلە‌و بەشی باكوری پارێزگای سەڵاحەدین‌و باشوری پارێزگای كەركوكیش دەبڕێت، بەشێكە لە”ناوچەی جێناكۆك” لەنێوان حكومەتی عیراق‌و هەرێمی كوردستان.

چەكدارانی داعش، لەناوچەكانی “جێناكۆك”‌و بەتایبەت حەمرین جموجۆڵەكانی دەستپێكردۆتەوە‌و كاری توندوتیژی ئەنجامدەدات، لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە چەندین هێرشیان كردۆتە سەر حەشدی شەعبی‌و روبەڕوبوونەوە هەبووە.

تۆمەتباركردنی هێزە عێراقیەكان لەكاتێكدایە، ناوچەكانی دەوروبەری جەلەولا و قەرەتەپە لەژێر كۆنترۆڵی كورددان‌و لەو سنوورەش ناوبەناو ئاماژە بەجموجۆڵی داعش دەدرێت.

كەریم عەلی ئاغا رونیكردەوە “لەسەدا 90ی ناوچەكانی سنوری پێشمەرگە كۆنتڕۆڵن، ئەو چەكدارانەی داعش كە چالاكی دەكەن مەفرەزە مەفرەزەی بچوكن، بەڵام لەسنوری حەمرین بەتایبەت ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی سوپا داعش زەوی بەدەستەوەیە”.

دەستپێكردنەوەی جموجۆڵەكانی داعش لەو سنورە، دوای ماوەیەك دێت لەجۆرێك ئارامی، بەتایبەت كە ئەو رێكخراوە لەژێر فشاری زۆری هێرشدایە لەپارێزگای نەینەوا‌و لەسێ‌ مانگی رابردوودا، زۆرینەی ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی لەدەستداوە.

چەكدارانی داعش، تائێستا نزیك بەنیوەی ناوەندی شاری موسڵ‌و زۆرینەی ناوچەكانی دەوروبەریان لەدەستداوە، ئەوەش لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سێ‌ مانگەی هێزە عیراقییەكان، دوای ئەوەی بۆ زیاتر لەدوو ساڵ حوكمڕانی ئەو ناوچانەیان كرد.

عەلی كەریم ئاغا: كەمتەرخەمی هەیە لە دەركردنی یەكجاری داعش لە سنوری دیالە

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك