كوردى

پۆلیسی هاتووچۆ: لە هەولێر ئۆتۆمبێلێک بەهۆی خێرایی زۆر فڕیوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر 

لە گەڕەکی بەختیاری شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێک بەهۆی خێرای زۆر، خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلکێکی دیکەدا، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێریش دەڵێت، بەو خێرایە دەگوترێت فڕینی ئۆتۆمبێل، چونکە زیاد لە پێویستی شەقام لێیخوڕیووە.

کاژێر 12:30 خولەکی شەوی پێنجشەممە 9-2-2017، لە جوت سایدی بەختیاری شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا، کە لەسەر شەقام وەستاوە و شۆفێرێکیش لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدایە.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ” شەوی رابردوو رووداوێکی هاتووچۆ لە شەقامی جوت سایدی بەختیاری روویدا، کە ئۆتۆمبێلێک بەخێراییەکی زۆر خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا و دەبێتە هۆی ئەوەی سێ کەس بریندار بن، بەڵام ئەو جۆرە لێخوڕینە بە لێخوڕینی ئاسایی ناچێت، بەڵکو لە فڕینی ئۆتۆمبێل دەچێت، چونکە زیاد لە پێویستی شەقام لێیخوڕیووە”.

گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر گوتیشی “رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە کە یەکێکیان (کیا سپۆرتاج) کە بەخێرایی 130 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا لێیخوڕیووە، لە کاتێکدا ئەو شەقامە تەنیا دەتوانی 50 بۆ 60 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا لێبخوڕیت، ئۆتۆمبێلی دووەم کە لە شەقام وەستاوە (هیۆندایە) و شۆفێرەکەش لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدایە، بەڵام هیچ کەس بەهۆی رووداوەکە گیانی لەدەست نەداوە، تەنیا برینداربوون”.

بەگوتەی بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر، هەردوو شۆفێرەکە خەڵکی هەولێرن و نیشتەجێی گەڕەکی بەختیاریین، وەک لە ڤیدیۆکەشدا کە بەکامێرای چاودێری ماڵان گیراوە، دەردەکەوێت، لەدوای رووداوەکە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکان لە ئۆتۆمبێلەکە دێنە دەرەوە و سەلامەتن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك