كوردى

تۆمارکردنی سیستەمی بایۆمەتری مانگی سێ کۆتایی دێت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

 

رووداو – هەولێر

تۆمارکردنی ناوی فەرمانبەران لە سیستەمی بایۆمەتری بەردەوامە، تاوەکو ئێستاش نزیکەی 900 هەزار فەرمانبەر ناوی خۆیان تۆمار کردووە و سەرەتای مانگی داهاتووش، تۆمارکردنی ناوی فەرمانبەران لەو سیستەمە کۆتایی دێت.

ژن و مێردێک دەیانەوێت ناوی خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری وەک فەرمانبەرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆماربکەن، تۆمارکردنێک کە ئەستۆپاکیان دەسەلمێنێت کە دوو مووچەیان نییە، فەرمانبەرەکەی وەزارەتی تەندروستی دەیەوێت سیستەمەکە چەسپێنەری یەکسانی بێت و هۆکاری گەرمبوونەوەی باخەڵیانبێت. 

سیستەمی بایۆمەرتی بۆ فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکان لە یەکی مانگی سێ کۆتایی دێت، هەر فەرمانبەرێکیش ناوی تۆمار نەکردبێت ئەوا مووچەکەی رادەگیرێت، تا ئەو کاتەی ناوی تۆماردەکات، بەڵام دەبێت پاساوی یاسایی هەبێت کە بۆ ناوی تۆمارنەکردووە.

سیستەمە گشتییەکە تا کۆتایی مانگی چواری ئەمساڵ بەرچاوی حکومەت رۆشن دەکات، بۆ زانینی ئاماری ورد و پوخت، کە تا ئیستا لە تەمەنی 26 ساڵەی خۆی نەیبووە.

بەگوێرەی ئەو ئەنجامانەی درەکەوتووە، دوای تەواوبوونی سیستەمەکە و ئاشکراکردنی دوو مووچەکان پارەیەکی وا بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێتەوە، کە بتوانن دەستکارییەکی باشی پاشکەوتی مووچە بکەنەوە.

فۆرمە تۆمارکاروەکان کە ژمارەیان نزیکدەبێتەوە لە 900 هەزار، دەچنەوە ژوورەکانی عەمەلیات لە پارێزگاکان، ئەو ژوورانەی دووبارە وردبینی بۆ فۆڕمەکان دەکەنەوە و دروست و نادروست لێکجیادەکەنەوە، هەر فەرمانبەرێکیش فۆرمی نادروستبێت، پەیوەندی دەکرێت بە وەزارەت و فەرمانگەکەی بۆ سەلماندنی فەرمانبەرێتییەکەی، ئەگەر نەسەلمێندراش حکومەت بای بای لێدەکات.

داڕشتنەوە: راوچی حەسەن 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك