كوردى

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە کەرکووک منداڵێک گیانی لەدەستدا

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو- کەرکووک

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک رایگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک بۆمبێک بە 3 منداڵی شارەکەدا تەقییەوە کە منداڵێکیان گیانی لەدەستداوە.”

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:”ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-2-2017 لە گەڕەکی بەدر لە نزیک پردی یەکی حوزەیران-ی شاری کەرکووک بۆمبێک بە سێ منداڵدا تەقییەوە، بەھۆی رووداوەکە منداڵێکی سەروی 10 ساڵان گیانی لەدەستدا و 2 منداڵی دیکەش بریندار بوون”.

بەگوتەی سەرحەد قادر: “بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە، جارێ روون نییە منداڵەکان سەر بە چ نەتەوەیەکن، بەڵام بەشی زۆری گەڕەکەکە عەرەب نشینە”.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك