كوردى

هه‌رێمى كوردستان..له‌رێى وزه‌ى خۆره‌وه‌ كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێندرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

 

 

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرای كرد ، به‌هاوكارى رێكخراوێكى بیانى ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كاركردن له‌ پڕۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له‌ وزه‌ى خۆر.

 

به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، وه‌زاره‌تی كاره‌با، پڕۆژه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای به‌وزه‌ی خۆری به‌هاوكاری كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رێكخراوه‌ی كۆچبه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی (IOM) جێبه‌جێكرد كه‌ دابینكردنی كاره‌بایه‌ به‌ وزه‌ی خۆر بۆ دوو قوتابخانه‌و بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌ شاری هه‌ولێر.

 

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، پڕۆژه‌كه‌ توانای دابینكردنی (540) كیلۆوات كاره‌بای هه‌یه‌، واتا زیاتر له‌ (نیو مێگاوات) كاره‌با كه‌ له‌ رێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه‌ به‌رهه‌م ده‌ێت و تایبه‌تمه‌ندێتییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه‌ له‌كاتی نه‌بوونی كاره‌با یان نه‌بوونی خۆر له‌توانایدا هه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك وزه‌ی كاره‌با دابین بكات و له‌رێگه‌ی پاترییه‌وه‌ بڕی وزه‌ی زیاد كۆده‌كاته‌وه‌ و هه‌ڵده‌گرێت و جارێكی دیكه‌ به‌كاری ده‌هێنرێته‌وه‌”.

 

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ روو كه‌ خاڵی به‌هێزی پڕۆژه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ، له‌ڕووی ئابووری و ته‌ندروستی ژینگه‌یه‌وه‌ سوودێكی زۆری هه‌یه‌، واده‌كات زیاتر پشت به‌ سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كانی خۆر و با ببه‌سترێت بۆ له‌مه‌ودوا نه‌ك سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ى وزه‌.

 

“هه‌روه‌ك داوا له‌ لایه‌نى جێبه‌جێكار كراوه‌ كه‌ هاوكارى هه‌رێمى كوردستان بن له‌ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى زیاترى ئه‌و لایه‌نه‌”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك