كوردى

بولگاریا لە بواری هەڵگرتنەوەی مین مەشق بە پێشمەرگە دەكات

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو- هەولێر

رێكخراوێكی بولگاری یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە  بۆ راهێنانی پێشمەرگە لە هەڵگرتنەوەی مین و خۆپاراستن لە چەكی كیمیایی، واژۆکرد.

رۆژی پێنجشەممە 9-2-2017 شاندێكی بولگاریا سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی كرد و یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان واژۆكرد.

فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، رێكخراوی دەستپێشخەری نیشتمانی گەنجان بولگاریا ئامادەی خۆیان دەربڕیوە بۆ مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ هەڵگرتنەوەی مین،خۆپاراستن لە چەكی كمیایی و چۆنییەتی پشكنین.

جەبار یاوەر گوتیشی “ئەمڕۆ یاداشتی لێكتێگەیشتنمان بە ئامادەبوونی سەركونسوڵی بولگاریا لە هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست لە رێكخراوی دەستپێشخەری نیشتمانی گەنجان بولگاریا واژۆكرد. چاوەڕێی چوونە بواری جێبەجێكردنی ئەو یاداشتە دەكەین، كە بەبێ‌ بەرامبەر هاوكاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكەن”.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد، نوێنەری حكومەتی بولگاریا بەڵێنی پێشكەشكردنی هاوكاری تەندروستی بە پێشمەرگە داوە. جگە لەوە ئەو یاداشتە خزمەتێكی باش پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕ و ئەو ناوچانەی كۆنترۆڵكراونەتەوە، دەكات.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك