كوردى

ماڵپه‌رى DuckDuckGo شوێنى گووگڵ ده‌گرێته‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

 

هه‌ڵبژاردنى دۆناڵد تره‌مپ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ “ئیدوارد سنۆدن” له‌ ساڵانى ڕابردوودا ئاشكراى كرد، به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێتى له‌ جیهاندا ناچاركرد پشت به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ك ببه‌ستن كه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان بپارێزێت.

 

له‌وباره‌یه‌وه‌، ماڵپه‌ڕى گه‌ڕانى DuckDuckGo كه‌ چالاكی به‌كارهێنه‌ر و داتا كه‌سییه‌كانى ئاشكرا ناكات، شكاندنى ژماره‌ى پێوانه‌یی نوێی له‌ به‌كارهێناندا ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌زگایه‌ ڕاگه‌یاند، كه‌ ئه‌پڵیكه‌یشنی نامه‌ گۆڕینه‌وه‌ى Signalى به‌ ڕێژه‌ى 70% له‌ سێ مانگى كۆتایی 2016ـه‌دا، گه‌شه‌ى كردووه‌.

 

گابرییل واینبیرج، دامه‌زرێنه‌رى ماڵپه‌رى گه‌ڕانى پارێزراوى DuckDuckGo ڕایگه‌یاند، پرۆسه‌ى گه‌ڕان له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه‌ گه‌شتووه‌ته‌ زیاتر له‌ 10 ملیار جار، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی 14 ملیۆن پرۆسه‌ى گه‌ڕان له‌ ڕۆژێكدا.

 

هه‌روه‌ها، گوتى :” كۆمپانیاكه‌ بڕى 225 هه‌زار دۆلارى به‌خشییه‌ ئه‌و ڕێكخراوانه‌ى كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پاراستنى زانیارییه‌كانى ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن”.

 

ئه‌و ماڵپه‌ره‌ كه‌ له‌ ساڵى 2008 دامه‌زرا، ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ هه‌مان ئه‌و كاره‌ى ماڵپه‌رى گه‌ڕانى گووگڵ ده‌یكات، هاوشێوه‌ى ئه‌و ماڵپه‌ره‌ خزمه‌ت به‌ به‌كارهێنه‌ر بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌مه‌به‌ستى بازرگانى یان بۆ ڕیكلامی زانیارییه‌كانیان ئاشكرا بكات، چونكه‌ له‌ ماڵپه‌رى DuckDuckGo زانیاری و دۆسێكان و ته‌نانه‌ت زانیارییه‌ كه‌سییه‌كان و ئه‌ده‌رسى IP، هه‌ڵناگرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك