كوردى

حه‌یده‌ر شه‌شۆ: چوونمان بۆ ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ داواكاری خۆمان بووه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان ئاشكرای ده‌كات كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری چوونی هێزه‌كه‌یانی بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قبوڵ كردووه‌.

 

سه‌باره‌ت به‌ چوونی هێزی ئێزیدخان بۆ نێو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزدیخان به‌ ( كوردستان 24)ی رایگه‌یاند، كه‌ تا ئێستا به‌ فه‌رمی هێزه‌كه‌یان نه‌چووه‌ته‌ سەر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و گوتی: “مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری چوونه‌ ناوه‌وه‌ی هێزی ئێزدخانی بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ قه‌بووڵ كردووه‌”.

 

شه‌شۆ جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌, ئه‌مه‌ داواكاری ئه‌وان بووه‌ وه‌ك هێزی ئێزیدخان.

 

پێشووتر حه‌یده‌ر شه‌شۆ له‌لێدوانێكدا بۆ(باس)ڕایگه‌یاندبوو كه‌، جارێ دوو ھەزار کەس لەوانەی لەنێو ھێزی پاراستنی ئێزدخانێدان ھەموو دەبنە پێشمەرگەی کوردستان، بەڵام ناوی ھێزەکەیان ھەر بە ناوی (ھێزی پاراستنی ئێزدخانێ) دەمێنێتەوە، فەرمان و بڕیاریش لە بارزانی و وەزارەتی پێشمەرگە وەردەگرن، ئەوان دەبنە ھێزی پاراستنی ئێزدخانێی سەر بە پێشمەرگەی کوردستان. رەنگە ھەندێک ھێمای ئەوان بمێنن، وەکی دی ھەموو بڕیار و راسپاردە و فەرمانیش لە ھەرێمی کوردستانەوە وەردەگرن، ئەوان دەبنە ھێزێکی پێشمەرگە بۆ پاراستنی ھەموو دەڤەرەکان، ھەر جێیەک بەوان بسپێردرێ ئەوا بۆ پاراستنی ئەو جێیە دەکەونە رێ.

 

هاوكات فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزدخان روونیشیكرده‌وه‌, وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌زاره‌تی ته‌واوی گه‌لی كورده‌ و گوتیشی: “وه‌ك ئێزدی كوردستانین و هیچ كات ناتوانین خۆمان له‌ كوردستان دووربخه‌ینه‌وه‌”.

 

حه‌یده‌ر شه‌شۆ راشیگه‌یاند، كە پێویسته‌ مافی كوردانی ئێزدی پارێزراو بێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك