كوردى

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی داوای مەرسومی ھەرێمی بۆ دامەزراندن دەکات

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو- ھەولێر

ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاند: “کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی داوای مەرسومی ھەرێمی بۆ دامەزاندن ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرد.”

جووتیار عادل، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “بە مەبەستی دامەزراندنی 12 بەڕێوەبەری گشتی کۆمیسیۆن داوای مەرسوومی ھەرێمیمان ئاراستەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کرد.”

جووتیار عادل، گوتی: “ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆبوونەوەی 18-1-2017 بڕیاری دامەزراندنی ئەو 12 بەڕێوەبەرە گشتییەی بۆ راییکردنی کارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی دابوو، بەڵام داواکە ئێستا بە نووسراوی فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کورستان کراوە.”

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی، باسی لەوەکرد، ئەو 12 بەڕێوەبەرە گشتییە لەچوارچێوەی ئەو ناوانە دەستنیشانکراون کە فۆرمیان بۆ دامەزراندن لە کۆمیسیۆن پڕ کردبووەوە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك