كوردى

عەلی رەشید: پێدانەوەی قەرزی حكومەت لە پاشەكەوتی مووچە بۆ هەردوولا قازانجە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو- هەولێر

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر پێیوایە پێدانەوەی قەرزی حكومەت لە پاشەكەوتی مووچە هەم بۆ حکومەت و هەمیش بۆ هاونیشتمانیان قازانجە. گوتیشی: “پێدەچێت لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیران وەڵاممان بداتەوە”.

نزیكەی بیست رۆژە پرۆژەی پێدانەوەی قەرزە جۆراوجۆرەكانی حكومەت لەسەر هاونیشتمانیان ‌و پێدانەوەی ئەو قەرزانە لە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، كە پرۆژەیەكی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانە، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە، بەڵام تاوەكو وەڵامی ئەو پرۆژەیە نەدراوەتەوە، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر پێشبینیدەكات لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیران وەڵامی پرۆژەكەیان بە ئەرێنی بداتەوە.

عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “دوای پێشكەشكردنی پرۆژەی پێدانەوەی قەرزی حكومەت لە پاشەكەوتی مووچە، كە پرۆژەیەكی هاوبەشی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانە بە ئەنجوومەنی وەزیران، زۆربەی وەزارەت ‌و دام‌ودەزگەكانی حكومەت پشتیوانی پرۆژەكەیان كردووە”.

‌سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگەی هەولێر گوتیشی “دیارە پرۆژەكە ماوەیەكی زۆرە لە ئەنجوومەنی وەزیرانە، بەڵام ئەوانیش پێویستیان بەكاتە، بەبڕوای ئێمە لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانمان لەبارەی پرۆژەكە بە ئەرێنی بەدەست دەگات”.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگەی هەولێر روونیكردەوە ئەگەر ئەو پرۆژەیە جێبەجێ‌ بكرێت، لە خراپترین حاڵەتدا مانگانە 11ملیار دینار پارەی كاشی حكومەت كەم دەبێتەوە ‌و گوتیشی “بەڵام ئەوە زەرەر نییە، چونكە لەبەرامبەر ئەوەدا مانگانە حكومەت 11ملیار دیناری قەرزی كەڵەكە بووی مووچەخۆرانی لەسەر كەم دەبێتەوە، بۆیە گەشبینین بە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە”.

لە23-1-2017 ، پرۆژەیەكی هاوبەشی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كە ناوەڕۆكەكەی باس لە پێدانەوەی قەرزی حكومەت دەكات، لەپارەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، درایە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەنجوومەنی وەزیران وەڵامی ئەو پرۆژەیەی نەداوەتەوە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك