كوردى

لەمانگێكدا 68 جار كراونەتە ئامانجهاوپەیمانان بۆردومانی داعش دەكەن لەرۆژئاوای كەركوك

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 10, 2017 at 5:32 pm

“بەهۆی بۆردومانەكانەوە شەش داعش كوژراون”

سۆران محەمەد
فڕكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆردومانی ژمارەیەك چەكداری داعش دەكەن لەرۆژئاوای كەركوك، ئەوەش بەوتەی فەرماندەی میحوەرەكە 68ـــــیەمین جارە لەمانگێكدا رێكخراوەكە لەو سنورە بكرێنە ئامانج.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەك چەكداری داعش لەگوندی سارتك لەنزیك سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەرۆژئاوای كەركوك كرانە ئامانجی فرۆكە جەنگییەكان، دوای ئەوەی لەو ناوچەیەدا جموجۆڵەكانیان ئاشكرابووە.

كەمال كەركوكی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركوكی هێزەكانی پێشمەرگە بە (كەركوك ناو)ی وت “چەكدارانی داعش لەگوندی سارتك دەستیان بەجوجۆڵ كرد، بەپێی زانیاری هەواڵگری هێزەكانمان چەكدارەكان چەك و تەقەمەنیان دەگواستەوە بۆ ناو جبەغانە سەربازیەكانیان لەو گوندە”.

وتیشی “پاش ئاگادار كردنەوەی هێزەكانی هاوپەیمان، راستەوخۆ دەست بە بۆردومانی چەكدارانی داعش كرا‌و هەموو چەكدارەكان لە بۆردومانەكەدا كوژران، كە ژمارەیان لە نێوان حەوت بۆ 10 چەكداردا دەبوو”.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، مانگەكانی كۆتایی ساڵی 2014 بەسەركردایەتی ئەمریكا‌و بەشداری زیاتر لە 60 وڵاتی جیهان پێكهات بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش، لەو كاتەوە تائێستا هەزاران هێرشی ئاسمانی دژی ئەو رێكخراوە ئەنجامداوە لەعیراق‌و سوریا، جگە لەهاوكاری‌و راهێنانی سەربازی بەهێزە عیراقیەكان‌و پێشمەرگە.

بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركوك ئاشكرایكرد كە لەماوەی مانگێكدا چەكدارانی داعش 68 جار ویستی نزیكبوونەوەیان لە سەنگەرەكانی هێزەكانی پێشمەرگە هەبووە، جگە لەوەش جموجۆڵی زۆریان هەبووە‌و بەوهۆیەوە وەكو ئەو دەڵێت “34 جار فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان بۆردوومانی داعشیان كردووە‌و 34 جاریش لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگە، بە هاوەن‌و تۆپی دورهاوێش‌و كاتوێشا كراوەنەتە ئامانج”.

هەر لەم مانگەدا، فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەند هێرشێكیان بۆ سەر بارەگاكانی داعش لەرۆژئاوای كەركوك ئەنجامدا‌و بەهۆیەوە ژمارەیەك چەكدار كوژران.

لەمانگی 1ی ئەمساڵیشدا، لەدوو زنجیرە هێرشدا لەدوو كاتی جیاواز، ژمارەیەك گروپ‌و بنكەی چەكدارانی داعش-یان لەرۆژئاوای كەركوك كردە ئامانج.

رۆژئاوای پارێزگای كەركوك، نزیكەی سێ‌ ساڵە هێزەكانی پێشمەرگەی تێدا جێگیركراوە‌و بەشێكە لەسنوری روبەڕوبوونەوە لەگەڵ داعش.

“بەهۆی بۆردومانەكانەوە شەش داعش كوژراون”

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك