كوردى

به‌وێنه‌.. ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كان مه‌راسیمی ماڵئاوایی له‌ خورماڵییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌مه‌به‌ستى ماڵئاواییكردن له‌ دانیشتووانى شاره‌دێى خورماڵ، ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كانى ئه‌و شاره‌دێیه‌ له‌ مزگه‌وتێكدا مه‌راسیمێكى تایبه‌تیان ڕێكخست و تیایدا سوپاسی دانیشتووانى سنووره‌كه‌یان كرد له‌ به‌رامبه‌ر به‌ده‌مه‌چوون و هاوكاریكردنیاندا له‌ماوه‌ى دوو ساڵى ڕابردوودا.

 

عه‌لى حاجى زه‌ڵمى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى 8 ى هه‌ورامانى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند : ” پاش درووستبوونى شه‌ڕى داعش له‌ عێراق، ژماره‌یه‌ك له‌ دانیشتووانى ناوچه‌ جیاجیاكان به‌تایبه‌تى له‌ عه‌شیره‌تى ئه‌لقه‌یسی ئاواره‌ى سنوورى هه‌ورامان و شاره‌دێى خورماڵ بوون”.

 

ڕوونیشیكرده‌وه‌، كه‌ له‌ماوه‌ى دوو ساڵى ڕابردوودا له‌لایه‌ن دانیشتوانى سنووره‌كه‌وه‌ ڕێزێكى زۆریان لێگیراوه‌ و ته‌نانه‌ت خزمایه‌تیش له‌نێوان هه‌ردوولادا درووستبووه‌.

 

گوتیشی “له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراقه‌وه‌ پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ ناوچه‌كانیان ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه‌ و ئارامه‌ و داوایان لێكراوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شوێنه‌كانى خۆیان، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10/2/2017 له‌ مزگه‌وتى خورماڵ له‌لایه‌ن ئه‌بو هه‌یسه‌م سه‌رۆكى هۆزه‌كه‌وه‌ مه‌راسیمێكى تایبه‌ت به‌ ماڵئاواییكردن له‌ دانیشتووانى سنووره‌كه‌ ڕێكخرا و تیایدا سوپاسی به‌ده‌مه‌وه‌چوون و هاوكاریكردنى دانیشتووانى سنووره‌كه‌یان كرد و دواتریش شیرینى دابه‌شكرا و به‌چاوى فرمێسكه‌وه‌ ماڵئاوایی له‌یه‌كتر كرا”.

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ حزبییه‌ى سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی له‌ ناوچه‌ى خورماڵ، گوتیشی :” منیش وه‌كو به‌رپرسێكى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى وته‌یه‌كم پێشكه‌شكرد و داواى لێبوردنم كرد له‌ هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رامبه‌ریان كرابێت “.

 

ڕونیشیكرده‌وه‌ “بڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ به‌چه‌ند قۆناغێك و له‌ماوه‌ى 10 ڕۆژدا ئه‌و ئاوارانه‌ بۆ ناوچه‌كانى خۆیان، بگه‌ڕێنه‌وه‌ “.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك