كوردى

لە 10 رۆژدا 600 پڕۆژە لە ورمێ كراونەتەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

وەزیری کشتوکاڵی ئێران پڕۆژەیەکی گەورەی ئاژەڵداری لە شاری سەڵماسی رۆژهەڵاتی كوردستان كردەوە، پڕۆژەکەشی وەک گەورەترین پڕۆژەی زنجیرەی بەرهەمهێنان لە رۆژئاوای ئێران ناساند.

بەگوتەی وەزیری كشتوكاڵ،  گوژمەی پڕۆژەكە 46 ملیار تمەن بووە، بەلایەنی كەمەوە دەرفەتی كار بەشێوەیەكی راستەوخۆ بۆ 150 کەس و بەشێوەی ناڕاستەوخۆش بۆ هەزار كەس دەڕەخسێنێت.

ئەمە تاکە پڕۆژە نییە لە سەردانی وەزیری کشتوکاڵ و هەروەها لە 10 رۆژی رابردوودا لە پارێزگای ورمێ کرابنەوە، بەڵکو حکومەت سەرمایەگوزاری باشی ئەنجامداوە و، لەماوەی دەیەی فەجردا زیاتر لە 600 پڕۆژە کراونەتەوە، 200 پڕۆژەشیان لەبواری ئاوەدانکردنەوە بوونە.

پێشتر قوربانعەلی سەعادەت، پارێزگاری ورمێ گوتبووی، لەم ماوەیەدا 590 پڕۆژە دەکرێنەوە. زۆر کەس راگەیاندنی ئەم ژمارە زۆرەی پڕۆژەکانیان بە پڕوپاگەندە زانی و گوتیان شەقامی گوندێک، جۆگەلە ئاوێک، قوتابخانە و یا شتێکی لەو بابەتە، بۆ پڕۆژەیە؟!

ئەمساڵ دوایین تاقکردنەوەی حکومەتی حەسەن رۆحانییە، بۆیە رەنگە رۆحانی پێویستی بەم ئامارانە بێت تاوەکو ئاستی کارامەبوونی حکومەتەکەی نیشان بدات.

وەزیری کشتوکاڵ لە سەردانەکەیدا رایگەیاند، لە بواری پڕۆژەکانی ئاودا زیاتر لە 3 هەزار و 700 ملیار تمەن سەرمایەگوزاری کراوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش پارێزگاری ورمێ سەبارەت بە رەوشی ئاو شتێکی دیکە دەڵێ.

بەرپرسان نەیانگوت، سەرجەم ئەو پڕۆژانەی لەماوەی دەیەی فەجر لە پارێزگای ورمێ کرانەوە، چەندە دەرفەتی کار و پیشە دەڕەخسێنن، لە پارێزگایەکدا کە ژمارەی زۆری بێکاری هەیە و بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کار لە هەر دەرگایەک دەدەن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك