كوردى

گرفت بۆ ده‌رماڵه‌یه‌كى مامۆستایان درووست ده‌بێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

به‌رپرسێكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، ئاشكرای ده‌كات، گرفت له‌ مه‌رجه‌كانى پێدانى ده‌رماڵه‌ى رێكخراوه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ به‌ مامۆستایان دروستبووه‌، به‌ڵام هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ده‌درێت.

 

عه‌تا ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له‌ لێدوانێكدا به‌ (باسنیوز) ى راگه‌یاند :” دواى ئه‌وه‌ى كه‌ رێكخراوى (Giz) ى ئه‌ڵمانى به‌ڵێنى دابینكردنى بڕه‌ پاره‌یه‌كی وه‌ ده‌رماڵه‌ى ماناگانه‌ به‌ مامۆستایان دا، ئێستا رێنماییه‌كانى پێدانى ده‌رماڵه‌كه‌ى ده‌ركردوه‌”.

 

گوتیشى:” به‌پێى رێنمایی و مه‌رجه‌كان، پێویسته‌ ئه‌و مامۆستایه‌ى هاتوچۆ ده‌كات، دوورى قوتابخانه‌كه‌ له‌ شوێنى نیشته‌جێبوونى له‌نێوان 20 – 30 كیلۆمه‌تردا بێت”.

 

باسى ئه‌وه‌شیكرد، كه‌ له‌ هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا، ڕێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ى پێراگه‌یاندوون، ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌كه‌ 20 كیلۆمه‌تر له‌ شوێنى نیشته‌جێبوونه‌وه‌ دوور بوو، بڕى 50 دۆلار و ئه‌وانه‌ش 30 كیلۆمه‌تر قوتابخانه‌كه‌یان دووره‌ بڕى 75 دۆلار و له‌وه‌ زیاتر 100 دۆلاریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.

 

عه‌تا ئه‌حمه‌د، گوتیشى :” رێكخراوه‌كه‌ به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى بڕى پاره‌كه‌یان كه‌مه‌ كه‌ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ دابینیان كردووه‌، مه‌رجى ئه‌وه‌ى داناوه‌، پێویسته‌ دوورى نێوان شوێنى نیشته‌جێبوونى مامۆستاكه‌ و قوتابخانه‌كه‌ له‌ 20 كیلۆمه‌تر زیاتر بێت، ئه‌وه‌ش گرفتى بۆ به‌شێكى زۆر له‌ مامۆستایان درووست كردووه‌، چونكه‌ ناوچه‌ى وا هه‌یه‌ به‌و بڕیاره‌ له‌ كۆى 600 مامۆستا، 330 مامۆستا له‌ ده‌رماڵه‌كه‌ بێ به‌ش ده‌بن”.

 

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ وه‌ك رێكخراوى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان هه‌وڵه‌كانیان خستووته‌گه‌ڕ.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك