كوردى

مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە ئامادەبوونی هەردوو باڵ كۆدەبێتەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

دوای زیاتر لە پێنج مانگ، کۆبوونەوەیەک مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی هەردوو باڵ کۆدەکاتەوە. کۆبوونەوەیەک کە جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی سەرپەرشتی دەکات و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ناوەندی بڕیار و زۆرینەی مەکتەبى سیاسیش بەشداری تێدا دەكەن.

چاوەڕوان دەکرێت یەکێتی لەم کۆبوونەوەیەدا  دۆخی نێوخۆیی حیزب تاوتوێ بکات، بەتایبەت بابەتی بەستنی کۆنگرە. جگە لەمانە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانیش تاوتوێ دەکرێت و ئەنجامی کۆبوونەوەکانی رابردووی یەکێتی لەگەڵ پارتی و لایەنەکانی دیکە و پڕۆژە هەشت خاڵییەکەی یەکێتیش باس دەکرێت.

لەدوای قووڵبوونەوەی ناکۆکییە نێوخۆییەکانی حیزبەکە و  ئاشکراکردنی هەردوو باڵی “ناوەندی بڕیار” و “زۆرینەی مەکتەبی سیاسی”، یەکەم کۆبوونەوەی گشتیی هەموو ئەندامانی مەکتەبی سیاسییە، بۆیە ئەوەی چاوەڕواندەکرێت لەو کۆبوونەوەیە بڕیاردان و خۆیەکلایی کردنەوەی یەکێتییە بۆ چۆنیەتی چارەسەرکردنی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان.

بەڵام ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی بەدووری زانی لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیدا بڕیاری گرنگ بدرێت و بە رووداوی گوت ” بۆ هەر بڕیارێكی گرنگ دەبێت ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆببێتەوە، بۆیە ئەگەر پێویستی كرد دوای كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی، ئەنجوومەنی سەركردایەتیش كۆدەبێتەوە”.

پێدەچێت کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڕیارەکانی ئاسان نەبن، چونکە ئەو حیزبە ئێستا لە سێڕیانێکدا وەستاوە، رێگەیەک پابەندبوونە بە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، رێگەیەکی دیکەش ئەو رێککەوتنەیە کە لەگەڵ پارتی ئەنجامیان داوە، رێگەی سێیەمیش پرۆژە هەشت خاڵییەکەی خۆیەتی کە لە هەوڵدایە لایەنەکانی پێ رازی بکات بۆ چارەسەرکردنی ئاریشەکان.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك