كوردى

سه‌ركرده‌یه‌كی باڵاى یه‌كێتى وازى هێنا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئازاد جوندیانى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى، ئه‌مشه‌و له‌ ڕێگه‌ى ئیمێله‌وه‌، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌ ئه‌ندامێتى مه‌كته‌بی سیاسی و وازهێنانى له‌ یه‌كێتى بۆ جێگرانى سكرتێری گشتى یه‌كێتیی نیشتمانییكوردستان، ناردووه‌.

 

سه‌چاوه‌یه‌کی ریگه‌پێدراو له‌ نوسینگه‌ی “ئازاد جوندیانی”، ڕايگه‌یاند :” ئه‌مشه‌و ئازاد جوندیانی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یاداشتی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ و وازهێنانی له‌ یه‌کێتی، له‌ڕێی ئیمێله‌وه‌ ئاڕاسته‌ی جێگرانی سکرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی کرد”.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ى زیاترى له‌ باره‌ى یاداشته‌كه‌ و هۆكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ نه‌دا.

 

پێشتر لە راگەیەنراوێكدا كه‌ له‌ مانگى 10ى 2013 بڵاویكرده‌وه‌، ئازاد جندیانی ڕای گه‌یاند “به‌پێویستی ده‌زانم وه‌ك چۆن پێشتریش له‌چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی رامگه‌یاندبوو كه‌ له‌ئاینده‌دا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم له‌ئه‌ركی گوته‌بێژی رائه‌گه‌یه‌نم، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ 28/10/2013 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم له‌ ئه‌ركی گوته‌بێژ پێشكه‌شكرد”.

 

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك