كوردى

(باسنیوز) نوێترین زانیارى له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى قه‌رزى بچووك ئاشكرا ده‌كات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكراى ده‌كات، وه‌زاره‌تى دارایى به‌ڵێنى دابینكردنى بڕه‌ بودجه‌یه‌كى بۆ قه‌رزى بچووك داوه‌ و رێكخراوێكى بیانیش بودجه‌ى 50 پڕۆژه‌ دابین ده‌كات.

 

هه‌مزه‌ خۆشناو، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانێكدا به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند :” دواى ئه‌وه‌ى داوامان له‌ وه‌زاره‌تى دارایى كرد، بودجه‌ بۆ پڕۆژه‌ى بچووك دابین بكات به‌ مه‌رجێك بۆ هه‌ر مانگێگ 300 ملیۆن دینار بێت، ئه‌وان وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ كه‌ ده‌توانن ته‌نها 600 ملیۆن دینار دابین بكه‌ن و ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ى 4 مانگه‌، واته‌ هه‌ر مانگێگ 150 ملیۆن دینار “.

 

گوتیشى :” ئێستا وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌و بڕیاره‌یان ناردووه‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و دواى ڕه‌زامه‌ندى ئه‌وان، له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ داواكارى گه‌نجان بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى بچووك و پێدانى قه‌رزه‌كه‌ جێبه‌جێده‌كرێت”.

 

گوته‌بێژه‌كه‌ باسى ئه‌وه‌شى كرد، كه‌ به‌ده‌ر له‌و بودجه‌یه‌ی وه‌زاره‌تى دارایى، رێكخراوێكى هۆڵه‌ندى به‌ڵێنى دابینكردنى بودجه‌ى بۆ 50 پرۆژه‌ى بچووك پێداون، گوتیشی :” بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوكاریمان داوه‌ته‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش بدات، دواتر به‌پێێ رێنماییه‌كان كارى پێویست ده‌كه‌ین”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك