كوردى

بەڤیدیۆ.. چەند نهێنییەکی سەردەمی منداڵیی کیم جۆنگ ئون ئاشکرا دەکرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

 

پاسەوانێکی تایبەتیی سەرۆکی پێشووی کۆریای باکوور چەند نهێنییەکی سەردەمی منداڵیی سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە، ئاشکرا دەکات.

 

لی یونگ گوک، پاسەوانی تایبەتی کیم خجۆنگ ئیل، سەرۆکی پێشووی کۆریای باکوور و باوکی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە، رایگەیاندووە، کە 11 ساڵ پاسەوانی تایبەتیی باوکی کیم جۆنگ ئون بووە.

 

لی یونگ گوک بە ماڵپەڕی (ABC news)ی کەنەدی راگەیاندووە، کیم جۆنگ ئون لە منداڵیدا زۆر گۆشەگیر بوو، بەردەوام توڕە و توند بووە و ئەمەش کاریگەریی لەسەر سەرەڕۆیی ئێستای هەیە.

 

هەروەک ئەو پاسەوانە رایگەیاندووە، کیم جۆنگ ئون لە منداڵیدا هیچ هاوڕێیەکی نەبووە و زۆربەی جار بەشێوەیەکی زۆر توندوتیژ کەلوپەل و یارییەکانی خۆی دەشکاند و جەختی لەوە کردووەتەوە، کە باوکی سەرۆکی ئێستای وڵات، تا تەمەنی 11 ساڵیی کیم جۆنگ ئونیش، بڕیاری دابوو برا گچکەکەی کیم ببێتە سەرۆک لە دوای خۆی.

 

لی یونگ گوک هەروەها رایگەیاندووە، سەرۆکی ئێستای کۆریای باکوور لە سەردەمی منداڵیشدا بەردەوام توڕە دەبوو و هاواری بەسەر دەوروبەریدا دەکرد، ”هیچ گوێی بە هەستی خەڵکی نەدەدا، هەرگیز داوای لێبووردنی نەدەکرد و ئەوەی حەزی لێ بوو دەیکرد، تەنانەت بەرامبەر ژنانیش“.

 

ئەو پاسەوانە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کیم جۆنگ ئون لە سەرەتای تەمەنیدا نێردراوەتە بەر خوێندن لە قوتابخانەیەکی سویسڕا، بەڵام بەردەوام نمرەکانی زۆر کەم بوون و قوتابییەکی تەمبەڵ بووە.

 

لی یونگ گوک لە ساڵی 2002 لە وڵاتەکەی رایکردووە و خۆی گەیاندووەتە چین، دواتر لەوێش چووەتە کەنەدا و داوای مافی پەنابەریی سیاسی کردووە.

 

کیم جۆنگ ئون لە 8ـی 1ـی 1983 لەدایک بووە. کوڕی سێیەمی کیم جۆنگ ئیڵ، سەرۆکی پێشووی کۆریای باکوورە و دوای کۆچی دوایی باوکی، لە 28ـی ئەیلوولی 2011 وەک سەرۆکی ئەو وڵاتە دەستبەکار بووە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك