كوردى

منداڵە ڕزگاربووە ئێزدییەكان زمانی كوردییان بیر چووەتەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕفێنراوانی ئێزدی ڕای دەگەیەنێت، ئەو منداڵە ڕفێنراوانەی ئێزدی كە ڕزگار دەكرێن، زمانی كوردییان بیر چووەتەوە و ئێستا جارێكی تر لەلایەن كەسوكارەكانیانەوە فێری زمانی كوردی دەكرێنەوە.

 

حوسێن قائیدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕفێنراوانی ئێزدی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “زۆر جار ئێمە داوامان كردووە كە بەرنامەی تایبەت دابنرێت بۆ گەڕاندنەوەی منداڵە ڕفێنراوە ئێزدییەكان، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا شتێكی وا نەكراوە بۆ ئەو مەبەستە، بەتەنیا كەسوكاری منداڵە ڕفێنراوەكان كار بۆ دۆزینەوەی منداڵەكانیان دەكەن و ئێستاش توانراوە بەشێك لەو منداڵانە بدۆزرێتەوە و كاری كەسوكاری ئەو منداڵانەش ئەوەیە كە جارێكی تر فێری زمانی كوردییان دەكەنەوە”.

 

ڕاشی گەیاند: “تاكوو ئێستا ژمارەیەك لە منداڵانی ئێزدی كە لە كاتی داگیركردنی شاری شنگال لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێنرابوون، هێشتا نەتوانراوە هەموویان بدۆزرێنەوە و ئێمەش هەواڵەكانمان چڕ كردووەتەوە بۆ ڕزگاركردنەوەی ئەو منداڵانە”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك