كوردى

نزیکەی یەک ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ خوێندکارانی تواناسازی خەرج کرا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاشکرای دەکات نزیکەی ملیۆنێک دۆلاری دیکە بۆ خوێندکارانی تواناسازی خەرج کراوە و داوا لە خوێندکاران دەکات سەردانی دیوانی وەزارەت بکەن.

 

 

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کردووە وەزارەتی خوێندنی باڵا خەرجکردنی بڕی (٩٤٧,٨٢٧) نۆ سەد و چل و حەوت ھەزار و ھەشت سەدو بیست و حەوت دۆلاری ئەمریکی وەک شایستەی دارایی خوێندکارانی بەرنامەی تواناسازی ڕاگەیاندووە کە ئێستا بەردەوامن لە خوێندن و تێیدا (٤٠) خوێندکاری تواناسازی لێی سوودمەند دەبن.

 

عەباس ئەکرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند: “دوای ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی (٣٠) ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانی تواناسازی درا، بۆ ئەم مەبەستە لێژنەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی خوێندکارانی بەرنامەی تواناسازی بڕیاری دا بە خەرجکردنی لیستی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ی شایستەی دارایی خوێندکارانی بەرنامەی تواناسازی”.

 

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاشی گەیاند: “لیستی یەکەمی شایستەی دارایی خوێندکارانی بەرنامەی تواناسازی لە ساڵی ٢٠١٨، بڕەکەی بریتیە (٩٤٧,٨٢٧) نۆسەدو چل و حەوت ھەزار و ھەشت سەدو بیست و حەوت دۆلاری ئەمریکی، و تیایدا (٤٠) خوێندکاری بەرنامەی تواناسازی لە ھەریەک لە زانکۆکانی جیھان سوودمەند دەبن کە بەردەوامن لە خوێندن”.

 

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەرجەم ئەو خوێندکارانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکات،‌ کە ناویان لە لیستی ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠١٨)ی ھاوپێچدا ھاتووە و، ژمارەیان (٤٠) خوێندکارە، خۆیان یان بریکارەکانیان (وەکیل) سەردانی ژوری ژمارە (٥٦) لە ‌دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی سەرفکردنی شایستە داراییەکانیان.

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕونیشی کردەوە: “پێشوتر لە چەندیدن قۆناخی جیادا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕی (١٩) ملیۆن دۆلاری ئەمریکی خەرجکردووە”.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا چەندین تێبینیی باس کردووە کە بریتین لە:

  پێویستە ئەوانەی ناویان لە لیستی ھاوپێچدا ھاتوە، بەپێیی ڕیزبەندی ناوەکانیان لە ڕۆژی دیاریکراودا سەردانی دیوانی وەزارەت بکەن بۆ  وەرگرتنی چەکی پارە.

 

      خوێندکار ئەگەر خۆی سەردانی وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانی پێویستە پاسەپۆرتی رەسەن و کۆپی ڕەنگاو ڕەنگی لاپەڕەی یەکەمی پاسەپۆرت لەگەڵ خۆی بھێنێت.

 

        بریکار (وەکیل)ی خوێندکار پێویستە وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگی بریکارنامە (وەکالەی گشتی) بڕواپێکراو بێت و نوێ بێت بەلایەنی زۆر ساڵێکی بەسەردا تێپەڕنەبوبێت و بۆی (مێدق) کرابێت، لەھەمان کاتدا پێویستە بڕیکار وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ لە ناسنامەی باری شارستانی، یان ڕەگەزنامەی ئێراقی لەگەڵ خۆیدا بھێنێت.

 

      ئەگەر خوێندکار لەو رۆژەی بۆی دیاریکراوە خۆی یان بریکارەکەی نەیەت بۆ وەزارەت بۆ وەرگرتنی چەک، پێویستە دوای (٧/٣/٢٠١٨) سەردانی وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنی چەک چونکە زنجیرەی رۆژەکان لەگەڵ بانک ڕێکخراوەو گۆڕانکاری تیادا ناکرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك