كوردى

خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەر لەگەڵ میلیشیاکان لە فرۆشتنی نەوتی کەرکووک بەردەوامن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

گرووپی خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەر لە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی تانکەر و دابەشکردنی پارەکەی لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە میلیشیا و هێزە عێراقییەکان بەردەوامن و پەرلەمانتارێکیش ئاشکرای دەکات کە لە پێناو ئەو نەوتە خیانەتەکەیان ئەنجام داوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، لە دوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکوو ئێستا، ڕۆژانە لە دەوروبەری ملیۆنێک دۆلار بە شێوەیەکی بەردەوام بە گرووپی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر دەدرێت، وەک پاداشتێک لە بەرامبەر ڕادەستکردنی کەرکووک و خورماتوو و ناوچەکانی دیکە بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان. هەروەها (باسنیوز) زانیویەتی کە تاوەکوو ئێستا هەناردەکردنی نەوت بەردەوامی هەیە و گرووپەکە و هاوبەشەکانیان ڕۆژانە پارەیەکی زۆری نەوتی کەرکووک بەتاڵان دەبەن.

 

لەمبارەیەوە نازم هەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەو خیانەتەی کە گرووپەکە ئەنجامیان دا، بووە ھۆی ئەوەی زیاتر لە نیوەی خاکی کوردستان لە دەست بدەین، خیانەتێکی زۆر گەورەبوو و ئامانجی سەرەکیش لەو خیانەتە، بردنی نەوتی کەرکووک بوو و ئێستاش لەڕێگای تەنکەرەوە نەوتەکە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەبەن”.

 

ھاوکات ئەو پەرلەمانتارە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: “ئەو گرووپە ئێستاش لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ سەرانی حەشدی شەعبی و لایەنی عێراقی بەردەوامن بۆ درێژەپێدان بە پیلانگێرییەکانیان و ئەو جۆرە کەسانەی کە ئەو خیانەتەیان کرد، دوور و نزیک ھەستی نەتەوایەتی و بەرخۆدانی کوردان و خوێنی شەھیدانیان لەبەرچاو نەگرت، تەنانەت ئەوانەی کە دەستپێشخەربوون لە خیانەتی 16d ئۆکتۆبەر، ڕۆژێک نەیانم بینی بە زمانی شیرینی کوردی دوو قسە بکەن”.

 

پێشتر ھەفتەنامەی (باس) و (باسنیوز) ئاشکرایان کردبوو کە لە بەرامبەر بردنی نەوتی کەرکووک لە ڕێگای تانکەرەوە بۆ ئێران، گرووپی ، ڕۆژانە بڕی یەک ملیۆن دۆلار وەردەگرن.

 

 

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری 2017، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکار، پەلاماری کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بە سەردا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.

 

ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سکترتێری گشتی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: “ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی ناو یەکێتی دایە”.

 

ڕۆژی 27/12/2017 جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڕاشکاوی ڕای گەیاند: ”هۆکاری 16ی ئۆکتۆبەر ڕیفراندۆم نەبوو، بەڵکوو خیانەتی گرووپێکی نێو یەکێتی بوو“. باسیشی لەوە کرد کە ئەگەر مام جەلال لە ژیان بووایە، ئەو گرووپەی نێو یەکێتی وەک خیانەتکار سزا دەدا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك