كوردى

له‌ پاوه‌ شاعیرێکی کورد کۆچی دوایی کرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

میرزا سه‌عدوڵا خه‌دیری شاعیری کوردی خەڵکی گوندێکی سەر بە شاری پاوە له‌ ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا ڕۆژی هەینیی رابردوو کۆچی دوایی کرد.

 

بەپێی‌ ڕاپۆرتی میدیا خۆجێیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، میرزا سه‌عدوڵا خه‌دیری ساڵی 1922 له‌ گوندی (هه‌جیج)ی شاری پاوه‌ له‌دایک بووە.

 

 له‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه‌ شیعری نووسیوە‌. خه‌دیری هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی لاوێتیدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی “مین”ه‌وه‌ ده‌ست و چاوێکی له‌ده‌ست داوە، له‌ ته‌مه‌نی 40 ساڵی بەرەو سەر هێزی بیستنی له‌ده‌ست داوە، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌ستی له‌ شێعر گوتن هه‌ڵنه‌گرتووە.

 

ئه‌م شاعیره‌ کورده‌ له‌ دیوانه شیعرییە‌کانی خۆیدا له‌ شاعیرانی وه‌ک نالی، مه‌وله‌وی کورد، بێسارانی، حافز و سەعدی شیرازی کاریگەریی وه‌رگرتووه‌.

 

 ئه‌و هۆنراوه‌کانی خۆی به‌ دوو شێوەزاری هه‌ورامی و فارسی له‌ چوارچێوه‌ی مه‌سنه‌وی و غه‌زه‌ڵ و ڕۆباعیدا نووسیوه‌.

 

بەرهەمه‌کانی ئه‌م شاعیره‌ له‌لایه‌ن “جه‌میل فاروقی”ه‌وه‌ کۆ کراوه‌ته‌وه‌ و له‌ژێر ناوی دیوانی میرزا سه‌عدوڵا خه‌دیری له‌ چاپ دراوه‌‌.

 

ساڵی ۱۳۹۰ی هه‌تاوی (2012ی زایینی) هاوکات له‌گه‌ڵ چاپی دیوانی ئه‌م شاعیره‌، ڕێز له‌ که‌سایه‌تی سه‌عدوڵا خه‌دیری گیرا و له‌میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێکدا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان لێکدانه‌وه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌کانی کرا.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك